Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:55

ئافرەت لە دۆزەخدا نمایش دەکرێت

باس له‌ دڕندەیی مرۆڤ دەكات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 22 /1/ 2019  كاتژمێر (5) ی  ئێوارە ،  شانۆگەری " ئافرەت لە دۆزەخدا " لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت .

ئه‌م شانۆگه‌رییه‌  لە نووسین و دەرهێنانی  هونه‌رمه‌ند " هیوا سوعاد یونس" ه‌ ، لە نواندنی هەریەك لە " كەژاڵ حەسەنی، شەیما فریاد، عەسەل ئەحمەد حەسەنی، سۆنیا هیوا و ئەژین بێلاف " ه‌ ، ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە چیرۆكی ڕاستەقینەی پێنج قوربانی دەستی دڕندەیی مرۆڤ دەگێڕێتەوە كە بە بیانووی جۆراوجۆر مافیان خوراوه‌ ، ئەوانیش خراپ لە مەبەست و پاڵنەر و دەستی پشتی ڕووداوەكان تێگەیشتوون .

نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەرییەكە "هیوا سوعاد " ئاشكرایده‌كات ، بابه‌ته‌كه‌ باس له‌ پێنج ئافره‌تی چه‌وساوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌كات ، هه‌روه‌ها باس له‌ دڕندەیی مرۆڤ دەكات .

وتیشی ئەوە نە ئایینە نە باری كۆمەڵایەتییە كە تەنگ بە ئافرەت هەڵدەچنێت، ئەوە مرۆڤە كە دەگاتە ترۆپكی دڕندەیی، كە هەموو دەوروبەری خۆی بۆ حەزوو ئارەزووەكانی دەستەبەر دەكات،  ئایین و باری كۆمەڵایەتی و هەموو بوارەكانی تریش دەستەبەر دەكات، بۆ مانەوەی خۆی و بۆ ساڵاریەتی خۆی، تا حەزوو ئارەزووەكان و ویستەكانی خۆی پێ جێ بەجێ بكات، ئەمەیە پوختەی شانۆگەرییەكە.

ده‌رباره‌ی ناونیشانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ سوعاد زیاتر وتی ، زۆر كه‌س وا هه‌ست ده‌كات مه‌به‌ست له‌م ناونیشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافرەته‌كه‌ دەگاتە دۆزەخ یاخود جێگای ئافرەت دۆزەخە ، به‌لام ئه‌وه‌ راست نییه‌ به‌لكو ئێستای كۆمەڵگاكەمان و ژیانی ئێستای ئافرەت تێیدا بە دۆزەخمان شوبهاندووە .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.