دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه میدیاكان راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپیان ئاوه‌ژوو كردووه و هاوكات گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا ساندهریشی راسپاردووه كه به كه‌می كۆنگره‌ی رۆژنامه‌یی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی:هۆكاری ئه‌وه‌ی كه چیتر سارا سانده‌رس زۆر له‌سه‌ر مه‌نه‌س ده‌رناكه‌وێت، میدیایه. پێم گووتووه كه زۆر خۆی نه‌خاته كێشه‌وه. هه‌رچۆنێك بێت گوته‌كان ده‌چنه ده‌ر. زۆریان وێنای راسته‌قینه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئێمه ناكه‌ن، هه‌ربۆیه ده‌سته‌واژه‌ی 'هه‌واڵی درۆ" ده‌ده‌مه پاڵیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ له تویتێكدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ داڤۆس ره‌خنه‌ی له میدیا گرتبوو نوسیبووی، "جاری پێشوو چوومه داڤۆس، 'هه‌واڵه درۆكان' پێیان گوتم كه پێویست ناكات بچم. ئه‌مساڵ به‌هۆی داخستنی حكوومه‌ته‌وه بڕیارم داوه نه‌چم.'هه‌واڵی درۆ' ده‌ڵێن پێویسته من له‌وێ بم. له‌راستیدا خه‌لك زیاتر تێده‌گات له‌میدیا له‌چاو ئه‌وه‌ی میدیا تێده‌گات له‌وان.
تره‌مپ میدیای سه‌ره‌كی له‌وانه CNN و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر به "هه‌واڵی درۆ" ناوزه‌د ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.