Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:20

فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیۆئارک به‌هۆی مه‌ترسی 2 فڕۆکه‌ی بێسه‌رنشین سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی راگرت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشین بینران
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیۆئارك به‌هۆی مه‌ترسی 2 فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشین سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی راگرت
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیۆئارك له‌ ئه‌مریكا به‌ هۆی مه‌ترسی دوو فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشین به‌سه‌ر ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی خۆی وه‌ستاند. 

ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی ئاسمانه‌وانی ئه‌مریكا ناسراو به‌ ئێف ئه‌ی ئه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوو فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشین له‌ به‌رزایی 3500 مه‌تری به‌سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیوئارك له‌ نیۆجێرسی ئه‌مریكا بینران. 

به‌م هۆیه‌وه‌ و بۆ پێشگرتن له‌  هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیران. 

جێی ئاماژه‌یه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیۆئارك، یازده‌هه‌مین فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌ڕه‌باڵغی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و ساڵانه زیاتر له‌‌ 20 ملیۆن كه‌س له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.