زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان پێویستیان به‌كاری چاكسازی زۆر نابێت ته‌نها چاكسازی وه‌رزی نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وه‌رزی زستان له‌شاره‌كانی خۆماندا گرانتره ڕه‌نگه تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی ناخۆشت بكات ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا .
1- ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ساڵانه ئاماده ده‌كرێت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆری له‌ئیش كه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌وه‌رزی زستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی پاتری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لایته‌كان ئیش ده‌كه‌ن یان كارپێكردنی سیسته‌می گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوشنه‌كان كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆی خراپكردنی پاتری ئۆتۆمبێل
به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، وه به‌تایبه‌تی گه‌رمكه‌ری جامی دواوه‌ی ئۆتۆمبێل كه بڕێكی زۆری ووزه له‌پاترییه‌كه به‌كارده‌هێنێت، هه‌ربۆیه پێویسته دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی جامه‌كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كرداره بوه‌ستێنیت.
2- پێویسته به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌وه‌بیت كه ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان بڕی ئاوی پیویستی تیادایه بۆ پاككردنه‌وه‌ی جامی پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نتی فریز به‌كاربهێنیت بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی پله گه‌رما زۆر نزمه‌كان بگرێت و نه‌یبه‌ستێت.
3-پێویسته دڵنیابیت له‌باشی تایه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆرترت پێویست ئه‌بێت بۆ وه‌ستانی تایه‌كان ڕۆڵێكی باشیان ئه‌بێت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه له‌كاتی ستۆپگرتن.
4- پاك و خاوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕابگره، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی زستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوڕو خوێیه‌كان ژه‌نگ زیاتر دروست ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌لای تایه‌كان.
5- پێویسته گرنگییه‌كی زۆر بده‌یت به‌سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و دڵنیابیت له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م لایته‌كانت كارده‌كه‌ن، گرنگییه‌كه‌ی له‌شه‌واندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕاده‌ی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه دڵنیاكردنه‌وه‌له‌سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه به‌یه‌كێك له‌فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت له‌وه‌رزی زستاندا.
6- ڕێنماییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه شۆفێره‌كه به‌تانییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دابنێت بۆ كاتی پێویست، بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆی له‌كاتی پێویستدا .
7- پێویسته له‌سه‌ر شۆفێرئاگاداربێت له‌فلته‌ر و ڕۆنی مه‌كینه هه‌وای تایه‌كان و ڕۆنی ستۆپ و پشكنینیان بۆ بكات، فڵچه‌ی جامی پێشه‌وه به‌باشی كاربكات، دڵنیاكردنه‌وه له‌داخستنی جامه‌كان به‌باشی له‌كاتی به‌جێهێشتنی ئۆتۆمبێله‌كه.
8- له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته ئاگاداری بیت له‌كاتی وه‌رزی زستان و باراناویدا لێخوڕینه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندو ڕه‌چاوكردنی دووری دڵنیایی له‌نێوان ئۆتۆمبێله‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی ته‌ڕ یان به‌ستوو پێویستت به‌دووری زیاتر ئه‌بێت
9- شۆفێری به‌ڕێز ڕێنماییه‌كی تری گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌رزی زستاندا ئاگاداری تانكی به‌نزینه‌كه‌ت بیت كه بڕی پێویستی تیادابێت ، چونكه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ڕووداوی هاتوچۆ زیاد ده‌بێت له‌زستان و به‌ستنی شه‌قامه‌كان و ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵی دروست ده‌كات و بڕێكی زۆرتری به‌نزین به‌كارده‌به‌یت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.