محه‌مه‌دی ماملێ، كوڕی میرزا سه‌عیدی ماملێ (مام عه‌لی) له ساڵی ١٩٢٥ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ھونه‌رمه‌ند و نیشتمانپه‌روه‌ر، له گه‌ڕه‌كی ھه‌رمه‌نییانی مه‌ھاباد له‌دایك‌بوو. میرزا سه‌عید ھه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام به ھۆی ھونه‌ری ده‌نگخۆشی و مه‌قامزانی و شێعرخوێنی (به‌تایبه‌ت شێعره‌كانی وه‌فایی) له كۆڕه‌كانی عارفانه‌ی خانه‌قای شه‌مزینان، ڕێز و حورمه‌تێكی زۆری لێ گیراوه و له گه‌ڕه‌ك و ده‌ر و بازاڕ به میرزا ناوی براوه.
ناوی ماملێ به هۆی خزمه‌ت و هه‌ڵوێست و هاوده‌ردییه‌كی كه بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌یانبووه، ناوێكی ناسراوه. به هۆی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی حاشاهه‌ڵنه‌گر و له‌به‌رچاوگرتنی زه‌مه‌نی تایبه‌ت و چه‌ند فاكته‌رێكی به‌رچاو، مامۆستا محمد ماملێ له ناو نه‌ته‌وه‌ی كورددا ناسراوترین ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. له زۆر گۆڤار و ڕۆژنامه و كۆڕ و په‌رتووكاندا نووسه‌ران و چالاكڤانانی رامیاری و كولتووری هه‌وڵیان داوه تا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به گشتی و مامۆستا محمد ماملێ به تایبه‌تی بناسێنن. یه‌كه‌م كه‌س كه په‌رتووكی له سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه نووسی، ڕێزدار و مامۆستای هونه‌ردۆست ”محمد حسن احمد” بوو. ڕێزدار سمایلی ماملێش له دواییدا په‌رتووكی خۆی له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی ماملێ و زۆر تایبه‌تمه‌ندی مامۆستا محمد ماملێ له ژێرناوی توێشه‌به‌ره‌ی هونه‌ری ماملێ بڵاو كرده‌وه. له دواییدا هێژا هیوا قاره‌مانی په‌رتووكێكی له سه‌ر ئه‌م مامۆستا كوردپه‌روه‌ره و به‌رهه‌مه‌كانی به چاپ گه‌یاند. له په‌رتووكی مێژووی مه‌هاباد نووسینی مامۆستای هێژا سید محمد صمدی له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا زانیاری له مه‌ڕ مامۆستا ماملێ ده‌ست ده‌كه‌وێ. ڕێزدار ”فریدون حكیم زاده”ش له په‌رتووكی خۆیدا ئاماژه‌یه‌كی به مامۆستا محمد ماملێ كردووه. نووسین و بیره‌وه‌ری زۆر به نرخ له سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و مامۆستا محمد ماملێ تا ئێستا بڵاو كراوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه دیاری پیرۆزی وه‌ك مامۆستا محمد ماملێ‌ی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه، ناوبانگ و جوانییه‌كانیان ته‌نیا به هونه‌ر و ده‌نگخۆشی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌ند كه مرۆڤ پێویسته قه‌ڵه‌می شازاده‌یه‌كی وه‌ك شه‌ڕه‌فخانی به‌دلیسی هه‌بێ تا بتوانێ له سه‌ر به‌رزایی و گه‌وره‌یی ماملێ بنووسێ.
میرزا سه‌عید كوری میرزا علی (ناسراو به مام علی) یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له ناوچه‌ی موكریانی كوردستان بوو. له‌و سه‌رده‌مدا كه كوردستان له هه‌ر چه‌شنه فێرگه‌یه‌كی زانستی، خزمه‌تگوزارییه‌كی حكومه‌تی ناوه‌ندی و زۆر پێداویستی سه‌رده‌م بێبه‌ر بوو، میرزا سه‌عید ژیانی بنه‌ماڵه‌ی له ڕێگه‌ی دوكانداری و كرین و فرۆش له ناوچه‌دا به سه‌ربه‌رزی دابین ده‌كرد. میرزا سه‌عید به پێی ئه‌و جۆره‌ی كه له كۆنه‌وه له ناو كورددا باو بووه، به سه‌عیدی مام علی (سه‌عیدی كوری مام عه‌لی) ده‌ناسرا. كاتێك كه حكومه‌تی ناوه‌ندی كاری تۆماركردنی ناو و ناسناوی له كوردستان ده‌ست پێكرد، به هۆی نائاگایی و ناشاره‌زایی به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌ڵه‌یه‌ك رووی دا و مام عه‌لی به ماملێ تێگه‌ییشتبوو. ناوی ماملێ له‌و ڕۆژه‌وه وه‌ك ناسناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ماوه‌ته‌وه و موكریانی گوته‌نی له زاران زۆر خۆشه.
میرزا سه‌عید ماملێ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بووه. له كوردستانێكدا كه به هه‌موو جۆرێك ئاسایه‌ش و هێمنی له جه‌ماوه‌ری كورد خه‌وشه‌دار كرابوو، له هه‌ر ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت تا شێعری كوردی بخوێنێته‌وه و به تایبه‌تی حه‌زی زۆر له شێعره‌كانی وه‌فایی بوو. له ماڵێ‌دا گۆرانی بۆ منداڵه‌كانی ده‌كوت و جیا له ده‌ربڕینی ده‌نگی خۆش و ڕه‌سه‌نی، وانه‌كانی گۆرانی گوتنه‌وه‌ی به منداڵه‌كانی ده‌دا. له سه‌ردانێكدا كه سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی بۆ شاری مه‌هابادی كردبوو، جیا له‌وه كه سید علی اصغری هونه‌رمه‌ند، خۆشی له ده‌نگی میرزا سعیدی هاتبوو، كه‌سایه‌تی ناوبراویش زۆر سه‌رنجی مامۆستا كوردستانی بۆ لای خۆی ڕاكێشابوو. ده‌گێڕنه‌وه كه مامۆستا سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی میرزا سه‌عید ماملێ‌ی له باوه‌ش گرتبوو و فه‌رمووبووی:
"مام سعید خودا شاهیده من به دڵ عاشق به ده‌نگی تۆم"
یه‌كه‌م كوڕی ئه‌و میرزا حوسێن ماملێ له ساڵی ١٩٠٩ی زایینی هاته سه‌ر دونیا كه وه‌ك باوكی بۆ ژیری و ده‌نگخۆشی ناوی به‌ده‌ر كردبوو. میرزا سه‌عید ماملێ جیا له‌م نازداره‌ی چوار كوڕی دیكه‌ی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د، موته‌لیب، حه‌سه‌نن و جه‌عفه‌ر و كچێكی به ناوی تووبا هه‌بوو. شێوه‌ی هه‌ڵس و كه‌وتی میرزا سه‌عید له ناو بنه‌ماڵه و بایه‌خ به كه‌سایه‌تی ژن و ڕێزلێنان له گه‌وره و بچووكی كاریگه‌رییه‌كی زه‌قی له سه‌ر منداڵه‌كانی دانابوو، به شێوه‌یه‌ك كه تا میرزا حوسێن له ژیاندا بوو، مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ وه نێو گۆڕه‌پانی هونه‌ر نه‌كه‌وت، هه‌ر وه‌كی كه مامۆستا جه‌عفه‌ر ماملێ تا كاتێك كه مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ له ژیاندا بوو، ئه‌و نه‌ریته‌ی پاراست و به شێوه‌ی فه‌رمی گۆرانی نه‌گوت. مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ خۆی له ناو كۆڕی بنه‌ماڵه‌ییدا دانی به‌وه دانابوو كه ئاستی هونه‌رمه‌ندی و ده‌نگخۆشی میرزا حوسێن ماملێ یه‌كجار به‌رز بوو و فه‌رمووبووی كه ئه‌و هه‌ركات وه‌ك مامۆستایه‌ك سه‌رنجی میرزا حوسێنی دابوو و وانه‌ی لێ هه‌ڵگرتبۆوه. مه‌خابن به هۆی نه‌بوونی بوار له‌و سه‌رده‌مدا، ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌ر ده‌ستدا نییه.
مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ كه ناودارترین هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بووه، له ساڵی ١٩٢٥ی زایینی له شاری مه‌هاباد له گه‌ڕه‌كی خرێ هاته سه‌ر دونیا. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مامۆستا سید محمد صمدی كۆی كردوونه‌ته‌وه، مامۆستا محمد ماملێ یه‌كه‌م گۆرانی خۆی له ساڵی ١٩٣٨ی زایینی به فه‌رمی خوێندبووو یه‌كه‌م گۆرانییه‌كی كه گوتبووی به ناوی "ڕۆیی به جێی هێشتم" ناسراوه.
محه‌ممه‌د ماملێ ته‌نیا مامۆستایه‌كی هونه‌رمه‌ند و خۆشخوێنێكی شاره‌زا نه‌بوو. ئه‌و هه‌ر له سه‌رده‌می گه‌نجێتییه‌وه ده‌گه‌ڵ كاروانی نیشتمانپه‌روه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌وت. دوایین ژنێكی كه له ڕووی ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستییه‌كی له ڕاده به‌ده‌ره‌وه خواستی، كچی یه‌ك له قاره‌مانانی كورد به ناوی محه‌ممه‌د مه‌ولوودی بوو كه زۆر كه‌س له سه‌ری دواون.
زۆر سیاسه‌توان و كه‌سی ناسراو و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ر مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ بۆچوونیان ده‌ربڕیوه. كۆی هه‌موو دیمانه‌كان و نووسینه‌كان ئه‌مه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ماملێ كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو و هیچكات خۆی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ئازاره‌كانیان دوور نه‌كرده‌وه. ڕه‌وانشاد مامۆستا كریم حسامی هه‌موو بۆچوونه‌كانی له ده‌قێكدا كورت كردبۆوه و فه‌رمووبووی:
" كه‌سایه‌تی و ره‌فتار و ئه‌خلاق و نیشتمانپه‌روه‌ری و هونه‌رمه‌ندی و وشه شیرین و جوانه‌كانی ماملێ له یاد و زه‌ینمدا زیندوون و له بیر ناكرێن".
ماملێ له هونه‌ریشیدا كوردایه‌تی خۆی ده‌نواند و جارجار كه به‌رهه‌مێكی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دراوسێ وه‌رده‌گرت، ڕۆحییه‌كی كوردانه‌ی پێ ده‌به‌خشی. بۆ وێنه گۆرانییه‌ك كه پێشتر به فارسی گوترابوو له دواییدا له لایه‌ن مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ له سه‌ر شێعری مامۆستا هێمنی موكریانی گوترابۆوه. مامۆستای هونه‌رمه‌ند كاك عزیز شاڕوخ له‌م پێوه‌ندییه‌وه فه‌رمووبووی:
" كاك محه‌ممه‌د به له‌وتێكی وه‌ها مامۆستایانه و به هێز به تواناییه‌وه گوتوویه‌تی كه حاڵه‌تی گۆرانی كوردی و مێلۆدی كوردی داوه‌تێ".
هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی ئه‌رده‌ڵانی، عباس كه‌مه‌ندی كه خه‌ڵاتی ماملێ‌ی ساڵی ٢٠١١ی زایینی پێشكه‌ش كرا، له بروسكه‌یه‌كدا كه بۆ مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ‌ی ناردبوو، نووسیبووی:
"له یادم ناچێ كاتێكی كه ره‌خنه‌م له به‌رێزیان گرت كه بۆ مێلۆدی توركیتان به كوردی وه‌رگه‌راندۆته‌وه و ده‌یڵێنه‌وه؟ به‌رێزیان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كییان كرد و فه‌رموویان: گومانی تێدا نییه كه به هۆی پێكه‌وه‌ژیانی میژوویی كورد و تورك و ئه‌رمه‌نی له‌و ناوچانه‌دا كه تێیدا ده‌ژین زۆر خاڵی هاوبه‌شیان تێدا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام بۆچی ئێوه وا بیر ناكه‌نه‌وه كه ئه‌م مێلۆدییانه پێشتر كوردی بوون و كراون به توركی یا ئه‌رمه‌نی. كه پێیدا هاتمه‌وه زانیم كه حه‌ق به ده‌ستی به‌رێزیانه و بێده‌نگیم لێ كرد. محه‌مه‌د ماملێ سه‌ره‌ڕای هونه‌ری مۆسیقا، له هونه‌ری خوشویستن و میوانداریش دا، كوردێك و موكرییه‌كی ڕه‌سه‌ن بوو، من له خزمه‌تیاندا زۆر هه‌ستم به خۆشحاڵی كرد و تامم لێ بینی".
ماملێ‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر چه‌ندین جاران له لایه‌ن حكومه‌تی دژه مرۆڤی پاشایه‌تی "محمد رچا سوادكوهی" به دیل گیرابوو كه زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان ته‌نیا باسی زیندانی ورمێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و له شاری مه‌هابادیش زیندانی دیبوو. جارێكیان له به‌رواری ٢٩ی ٢ی ١٩٤٧ی زایینی له سه‌ر ئه‌وه به‌دیل گیرابوو كه شێعری به‌ناوبانگی لایه لایه‌ی مامۆستا هه‌ژاری موكریانی به گۆرانی گوتبوو.
یه‌ك له‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كه له بنه‌ماڵه‌ی ماملێ‌دا پێویسته سه‌رنج و بایه‌خی پێویستی پێ بدرێ، شوێن و كاریگه‌ری ژن له‌و بنه‌ماڵه دایه. دایكه حه‌بیب كه هه‌ركات ماملێكان زۆر به جوانی قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن، یه‌ك له ژنه‌كانی میرزا سه‌عید ماملێ بوو كه هیچ منداڵێكیان به یه‌كه‌وه نه‌بوو. دایكه حه‌بیب ئه‌ڤینێكی وا ڕاسته‌قینه‌ی به منداڵه‌كانی میرزا سه‌عید به‌خشیبوو كه هه‌موویان وه‌ك دایكی خۆیان سه‌یریان ده‌كرد و حوڕمه‌تێكی تایبه‌تییان بۆی هه‌بوو. ئه‌و كه‌سێك بوو كه پاش كۆچی دوایی میرزا سه‌عیدی ده‌نگخۆش، یاریده‌ده‌ری منداڵه‌كان بوو تا گۆرانییه‌كانی باوكیان به دروستی بڵێنه‌وه. ڕه‌خنه‌گر و ساغكه‌ره‌وه‌یه‌كی دڵسۆز بوو و توانی منداڵه‌كان ڕا بهێنێ تا هونه‌ر و شێوازی ماملێ ته‌مه‌ن درێژ بمێنێته‌وه. ژن به گشتی له ناو بنه‌ماڵه‌ی ماملێ‌دا جێگه و پێگه‌ی تایبه‌ت و به‌رچاوی هه‌یه. ئازادی و بوێری له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كچان و ژنانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بووه. ئه‌وه ژنانی ناو بنه‌ماڵه‌ی ماملێ بوون كه پشتیوانی بێچاوه‌ڕوانی په‌ره سه‌ندنی هونه‌ری ماملێكان بوون.
هونه‌ر، له‌م ژیانه جه‌نجاڵ و پڕ له گێژاوه‌دا لای مرۆڤی شه‌كه‌ت و ماندوو، یان حه‌ساوه و خۆشبه‌خت ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر هۆگر و لایه‌نگره. هونه‌ر ئه‌و بواره‌یه، كه “پانتایی” ئاره‌زوو و حه‌ز و ئه‌ندێشه خۆش و به‌له‌زه‌ت و ئاواته‌كانی تێدا تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون و یه‌كتر ده‌بیننه‌وه. هونه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه حه‌سره‌تی دڵ داده‌مركێنێته‌وه و تام و سه‌بوورییه‌كی تایبه‌ت به جه‌سته و هه‌ناو و گیانی مرۆڤ ده‌به‌خشێ . هونه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێزی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه و میلله‌تی بێ هونه‌ر، چه‌شنی باخی بێ گوڵه. له‌باری سه‌رنجێكی دیكه‌شه‌وه، هونه‌ر چه‌كێكی كاریگه‌ر و ناسنامه‌ی هه‌بوون و تاجی شانازی و سه‌روه‌رییه و گه‌ر بخوازێ ده‌توانێ، گشت سنووره‌كانی ئاسته‌نگی به‌رده‌م ویستته‌كانی ببه‌زێنێ.
هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش بێ مه‌رج و داوای كه‌س، زیندوویی و گه‌وره‌یی خۆی وا له هه‌ناودا و بۆته هێزێكی مه‌زنیش له به‌شداریكردنی، هه‌ر هه‌وڵ و گۆڕانێكی سیسته‌ماتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا!. هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و ناواخن پڕ له كه‌له‌پووری میللی و خۆشه‌ویستی مرۆڤ و سروشت، ئه‌و هونه‌ره‌یه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی درێژه ده‌كێشێ و ده‌مێنێته‌وه، ڕه‌گ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خۆی داده‌كوتێ په‌ل و پۆده‌هاوێژێ. له‌هه‌ر ده‌م و ساته‌وه‌ختێكدا ده‌نكه مرواری و چه‌پكه گوڵی ڕازاوه و هه‌ستی گه‌رم و ئاوازی به‌جۆش و خرۆشی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ستی گوێگر و عاشقانی.
هونه‌ریی كوردیش، به به‌راوود به باڵای هه‌نجن هه‌نجنكراوی ژیانی ژێرده‌ستی و وڵات دابه‌شكراوی، هونه‌رێكه به قه‌واره‌ی ئازار و ژان، خۆشی و شیرینییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، خۆی به‌رجه‌سته كردووه و پارێزگاری له هه‌بوونی خۆی كردووه و ڕه‌هه‌ندی ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی پاراستووه و سه‌لماندوویه‌تی كه له‌و هه‌موو كه‌ین و به‌ینه‌دا، ڕه‌نگ و بۆی خۆی هه‌یه.
هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌تی (ئاواز و گۆرانی)ژێی هه‌ست و نه‌ستی هه‌ر گوێگرێك به‌جۆش و خرۆشێكی ئه‌فسووناوییه‌وه ده‌هه‌ژێنێ و مرۆڤ حه‌یرانی جوانی وڵات و ئافره‌ت و وه‌رزه دڵفڕێنه‌كان و بۆن و به‌رامه‌ی گوڵزاری به‌هار و ده‌نگ و جریوه‌ی باڵنده و ڕه‌نج و ئاره‌قه‌ی ماندبوون و شادی و گه‌مه‌ی مرۆڤی كورد ده‌كات. له‌نێو مێژووی سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م هونه‌ره‌دا ده‌یان كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مۆسیقاژه‌نی لێهاتوومان به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه بۆ هه‌تا هه‌تایه به زیندوویی ” ناو و به‌رهه‌مه‌كانیان” له‌ناو دڵ و هه‌ستی گشتمان و مێژوودا ده‌ژین.
“ماملێ” ناوی ئه‌و كه‌ڵه ھونه‌رمه‌نده میللییه ھه‌ره به ناوبانگ و شۆڕه‌سواره ھه‌ره لێھاتووه‌ی ئه‌م بواره‌یه و ئه‌ستێره‌یه‌كی ھه‌ره مه‌زن و پڕشنگداری جیھانی گۆرانی و مۆسیقای كوردیته و نیو سه‌ده‌یره‌به‌ق زیاتره به ھه‌موو دڵ و كوڵێكه‌وه به ھه‌موو حه‌ز و خواستێكه‌وه به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌كداریی و دڵسۆزییه‌وه به‌وپه‌ڕی ھۆشیاریی و لێزانییه‌وه سه‌رقافڵه‌چێتی قوتابخانه و ڕێبازه ھونه‌رییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له گۆرانی و ئاھه‌نگی كوردی گێڕان و داھێنانه ھونه‌رییه‌كانی ده‌كات و نزیكه‌ی ٧٠٠ گۆرانی ھه‌ره دانسقه و پڕ له مانا و تابلۆی به‌رزی ھونه‌ریی ھه‌ستفڕێن بۆ چڕیوین و به‌ئاواتی زۆری دیكه‌ش بوو، مه‌خابن نه‌خۆشی چه‌په‌ڵ و مه‌رگی ناھه‌موار بوونه ئاسه‌نگی به‌دده‌م گه‌یشتنه ئاواته‌كانی .
ماملێ، ھه‌بوونێكی ھه‌ره زێڕین و ده‌ریایه‌كی ھه‌ره به‌ربه‌رینی وشه و گۆرانی كوردییه و ھه‌زاران به‌یتی ره‌سه‌ن و فۆلكلۆری له‌ئامێزگرتووه و سه‌دان ئاوازی ژیاندۆته‌وه و داناوه و ده‌یان شیعری شاعیره به‌رزه‌كانی كوردی وه‌ك{ وه‌فایی و مسباح الدیوان و ھێمن و ھه‌ژار و كامیل} و…ھتدی بۆ كردووین به چه‌پكه گوڵی ڕازاوه و عه‌شقی خۆشه‌ویستییه‌كی به كه‌فوكوڵ و ھه‌ست گه‌رم و بۆی وتووینه‌ته‌وه و گیانێكی ئه‌فسووناوی كردووه به به‌رشیعره‌كان دا. له‌ته‌ك ئه‌م لایه‌نانه‌دا گۆرانییه‌كانی ماملێ، ھێزێكی دینامیكی شۆڕشگێڕی و كوردایه‌تیش و ڕۆڵ له ھۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و ھونه‌ری به‌رگریدا ده‌بینن. ئه‌و مانا ئامێزییه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماملێ جۆره شه‌قڵ و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی به‌گۆرانییه‌كانی به‌خشیوه و بوونه‌ته سیمبۆڵ و ناسنامه‌ی ھونه‌ره‌كه‌ی ماملێ و كورد.
زنجیره گۆرانییه‌كانی ” بازی بێریان، زه‌مانه، یادی به‌خێر، من ده‌ڵێم شاری دڵم، زێنه‌بێ، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ، جوانێ گیان بۆ وات لێكردم، مریه‌م سابڵاخی” و سه‌دانی دیكه له زیھن و خه‌یاڵ و سه‌رزمانی كه‌سمان سپی نابنه‌وه. ھه‌ربۆیه مامۆستا ھێمن ساتێ وا ھه‌ست ده‌كات، ئه‌و له‌بیرچۆته‌وه و فه‌رامۆش كراوه، ئاخر چونكه باش له‌وه ئاگاداره، كه ده‌نگی ” ماملێ” ھه‌رده‌م میوانی ئاماده‌ی گشت كه‌س و ماڵێكمانه، بۆ تكای وایه و داوامان لێ ده‌كات و ده‌ڵێ: ئا له‌و چركه‌ساته‌دا یادی بكه‌ن.
له‌و ده‌مه‌ی دا گوێ ھه‌ڵده‌خه‌ن بۆ تارێ
له‌و ده‌مه‌ی دا مامـلـــــــێ ده‌ڵێ قه‌تارێ
دڵدارانی گۆرانی خۆماڵی كوردی، عاشقانی ده‌نگ و ئاوازی (( سه‌ید ئه‌سغه‌ری كوردستانی، خاره تایه‌ر تۆفیق، جووته جه‌زراوی، كاوێس ئاغا، مامۆستا عه‌لی عه‌لی مه‌ردان، ره‌سول گه‌ردی و حه‌سه‌ن زیره‌ك )) و… دڵنیان كه ماملێ نامرێ و به‌ھه‌شتی به‌رین و دڵی ھه‌موو كورد و لاپه‌ڕه‌ی گه‌شی مێژوو و ھێلانه‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤدۆستی مه‌نزڵگای ده‌بێت. ھه‌تا دوا زایه‌ڵه و نووزه‌ی ھونه‌ری كوردی، ماملێ زیندووه.
محه‌مه‌دی ماملێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ھونه‌رمه‌نده و مام سه‌عید ھونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌می سه‌ید ئه‌سغه‌ر بووه و ئێستاش پاش كۆچی خۆی وه‌چه‌یه‌ك ھونه‌رمه‌ندی دڵسۆز و لێھاتووی خۆی پێ سپاردووین. ماملێ كوری شاره‌كه‌ی قازی محه‌مه‌د و ھێمن و ھه‌ژار و كۆماره جوانه‌مه‌رگكراوه‌كه‌ی كوردستانه له مه‌ھاباد و چوارچرای مه‌یدانی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی ھه‌ڵكردن و له‌سێداره‌ی (قازی) یانه. ھونه‌رمه‌ندی پاش كۆماره و له‌سه‌ر ھه‌ڵوێست و ھونه‌ر و به‌رھه‌مه‌كانی، تووشی ئازار و كوله‌مه‌رگی و زیندانی بووه. وه‌لێ كۆڵی نه‌داوه و ڕاسته‌وخۆ به‌شداری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و باجی سه‌روه‌ریی و تێكۆشانی خۆی داوه. ماملێ دۆستی ده‌یان ھه‌ڵكه‌وتووی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مانه و ھاوده‌می زۆربه‌ی ھه‌ڵكه‌وتووانی كوردی كردووه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ھونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستاندا، په‌یوه‌ندی ھه‌بووه و پێكه‌وه گۆرانی‌یان وتووه و ئاھه‌نگیان سازداوه. له‌ڕادیۆكانی تاران و كرمانشان و سنه و مه‌ھاباد گۆرانی پێشكه‌ش كردووه.
ماملێ‌ی ھونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ھه‌ستێكی زۆر پاك و بێگه‌ردی كوردایه‌تی بووه و چه‌ندین جار گیانبازی به ژیانی خۆیه‌وه كردووه، ده‌یان سروودی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی تۆمار كردووه . سه‌رقافڵه‌ی ئه‌مانه‌ش وتنه‌وه‌ی مارشی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب ھه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زوبان)ه. ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه و ده‌لاله‌تی جه‌سووری و باوه‌ڕی پته‌و و به‌تینی كوردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی.
ھونه‌رمه‌ندی هه‌ڵكه‌وتوو و هێژا، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی خۆی بووه. له‌نێو خه‌ڵك دا و لای میلله‌ته‌كه‌ی گه‌لێ خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیرواو بووه. ساڵی ١٩٢٥ له سابڵاخ له‌دایك بووه. دوا ڕۆژه‌كانی ژیانی به‌ئازاره‌وه به‌سه‌ر ده‌بات و تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بێت و تا ده‌ھات لاواز و بچووك ده‌بۆوه،تا له ڕۆژی ١٩٩٩/١/٢٣ ماڵئاویی یه‌كجاره‌كی كرد.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.