سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌رله‌مان پێشوازی و دیدارێكی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن و سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوو.
هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی رۆژی 23 ی 1 ی 2019 لە فراکسیۆنی پارتیمان لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان، پێشوازی و دیدارێکی دۆستانەمان هەبوو لەگەڵ ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان.
گوتیشی: وێڕای سوپاسی سەردانەکەیان، جەختمان کردەوە کە فراکسیۆنی پارتی وەک گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمان، خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانەی پەرلەمانییە لەگەڵ تیکرای فراکسیۆنە بەریزەکانی دیکە بە ئامانجی چاکسازی هەمەلایەنە و بەهێزتر کردنی رۆڵی پەرلەمانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.