Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 02:48

باوکی کچە هه‌ڵاتووه‌که‌ى سعوودیه‌ کۆچى دوایی کرد

كچه‌كه‌ ناوى "رەهەف ئەلقانون"ه‌ مافى په‌نابه‌رى له‌ كه‌نه‌دا وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%

باوکی ئه‌و کچە سعوودیەى كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى فشارى مالباته‌كه‌ى به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وولات ڕایكردو دواتر لە کەنەدا مافى په‌نابه‌رى پێدرا، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-1-2019، میدیا عەرەبییەکان  بڵاویان کردەوە، كه‌ محەمەد ئەلقانونی باوکی رەهەفى هه‌ڵاتوو، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

رەهەف ئەلقانون، كه‌ لە 7-1-2019، بە گەشتێک لە کێتەوە رووی کردە تایلاندو لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندبوو، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە سعوودیه‌ و دەیەوێ وەک پەنابەرێک ڕوو بکاتە ئوستڕالیا.

دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.

دوای گەیشتنی بە کەنەدا، ئەو کچە سعوودیە، کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە، بە جلی نیمچە ڕووت دەرکەوت و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی هەڵگەڕانەوەی خۆی لە ئاینی ئیسلام کردو رایگەیاند، له‌مه‌ودوا مادده‌ کهولییه‌كان دەخواتەوە و گۆشتی بەرازیش دەخوات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.