Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:26

رژێمی سووریا هەڕەشەی بۆردومانکردنی پایتەختی ئیسرائیل دەکات

بەشار جەعفەری: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش دستدرێژییەکانی ئیسرائیل بوەستێنێت
کوردستان TV
100%

رژێمی سووریا هەڕەشەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل دەکات.

بەشار جەعفەری، نێردەی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ”دستدرێژییەکان“ی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، بوەستێنێت.

بەشار جەعفەر هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ”دەستدرێژییەکان“ و ئەنجومەنی ئاسایشیش رێگریی لەو وڵاتە نەکات، ئەو كات رژێمی سووریا بە هەمان شێوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەل ئەڤیڤ بۆردومان دەکات.
 
تێزانین فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەردەوام فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سووریا بۆردومان دەکەن.

سوپای ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات، کە رێگا بە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا نادەن و بەردەوام دەبن لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.