Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:19

ئەردۆغان و پوتین لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

پرسى سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە مۆسكۆ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.

بەر لە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكەیان، كە كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند "لە لوتکە سێقۆڵییەکانی لە پڕۆسەی ئاستانا دەستمان پێکرد، جا چی لەوەی سۆچی یان ئەنقەرە یان تاران، لەمانەدا چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد، بەراستی سەرنجی جیھانی راکێشا. دیسانەوە بەردەوامی دان بەم پرۆسەیە لە ڕێی چاوپێکەوتنەکانمانەوە بە سوود دەبێت".
لای خۆیەوە سەرۆکی رووسیا گوتی "دۆستی ئازیزم ئەردۆغان، گەیشتنی پەیوەندی نێوان وڵاتەکانمان بەم خاڵە، بە ھەوڵی ئێوە بووە".

پوتین گوتیشی "سەرەڕای ئەوەی بەرپرسان ئەوەی لە توانایاندا بوو کردیان، بەڵام لە کەر چ کارەساتێک رووی دا، بەھۆی قوربانییەکانەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستە دەکەم".

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پوتین و ئەردۆغان لەبارەی رۆژئاوای كوردستان و چارەنووسی پەكەكەیە لەم سنوورە، لەمبارەوە چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی دیدارەكە دەكرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.