بۆ كچان هاك ده‌كرێن ؟ كێشه و ئه‌و هۆكارانه چین كه‌توشی هاككردنیان ئه‌كات؟ بۆ ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی هاكه‌ران كچان هاك ئه‌كه‌ن ؟ ئایا بۆته دیاریده له‌نێو گه‌نجان یا ته‌نها حاڵاته؟ چاره‌سه‌ر و ڕوو به‌رووبونه‌وه‌یان چیه؟
- ناشاره‌زابون و نه‌زانینی چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و دروستكردنی ئه‌كاونته‌كانیان كه‌به‌هۆی ئه‌و سنوره‌ی ئه‌قلیه‌ته‌ی كۆمه‌ڵگاكه بۆی داناوه كه كچان تواناكانیان سنورداربێت و نه‌توانێت وه‌ك كوڕ ئاشنایی باش و خراپی ته‌كنه‌لۆژیا ببێت و بتوانێت خۆی فێری شته گرینگ و سه‌ره‌تاییه‌كانی دانانی ئه‌كاونتێك كه دوور له مه‌ترسی هاككردن بێت ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر خۆشی به‌رپرسه له‌و كه‌مته‌رخه‌میه ، رۆژانه ئاماده‌یه پێنج بۆ شه‌ش سعات ته‌رخانكات بۆ دراما توركیه‌كان كه به‌س كات به‌فێرۆدانه به‌ڵام ناتوانئ بچی دوو یا بۆ سێ ده‌قه سه‌یری ڤیدیۆیه‌كی فیركاری یوتیوب بكات كه ئه‌توانێت ڤیدیۆكه بكات به‌نوسین له‌پۆستێكا كه هه‌موو كچان بتوانن سودی لئ ببینن و هۆشیارببنه‌وه ، چه‌ندین گروپی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه به‌هه‌زاران ئه‌ندامی كچی تیایه جۆره‌ها پۆستی تیائه‌كرئ هه‌ر له مه‌یك ئه‌پ وجۆره‌ها ستایل وخواردن وهه‌موو له‌و پۆست وڤیدیۆیانه‌ی سه‌یری ئه‌كه‌ن لایه‌نی كه‌م ٥ ده‌قه هه‌تا زیاتر له‌نیوسعات بگره سعاتێكیشه دائه‌نیشن به‌دیاریه‌وه به‌ڵام یه‌ك یا دووان له‌و سه‌د كچا شاره‌زای تاراده‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر فه‌یسبوك و هه‌موو ئه‌كاونته‌كان ، زۆرجار بیانوو ئه‌هێننه‌وه گوایه ته‌كنه‌لۆژیا وفێربون و دروستكردنی ته‌نها كاری كوڕانه به‌ڵام ئه‌وه بیانویه‌كه هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌قل ناگونجێت بگره دان به‌وه‌دائه‌نێت كه ناڕۆشنبیرن و توانایان نیه ،ڕۆشنبیری ئه‌وه‌نیه دووكتێب یا دوو ووته بخوینیته‌وه له‌پۆستێكا به‌لكو شاره‌زابون له ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌ویش به‌شێكه له ڕۆشنبیری تاك به‌تایبه‌ت كچ .
سه‌یره له‌كاتێكدا كه خودا ئه‌قلی بئ جیاوازی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زداوه كچان بۆ جیاوازی دروستئه‌كه‌ن له‌نیوان خۆیان و كوڕاندا ! كه خوا پیتئ به‌خشیوه به‌كاریبخه سودی چیه گه‌ر نه‌توانێت ئه‌كاونتێكی فه‌یسبوك یا سناپه‌كه‌ی خۆتان پئ نه‌پارێزرێت ..كه‌واته جگه كۆمه‌ڵگا خۆشیان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ هاككردنیان .
كێشه‌و هۆكاره‌كان چین كه‌توشی هاك كردنیان ئه‌كات؟
-به‌هۆی بونی متمانه‌یه‌كی زۆر به‌و كه‌سه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵی هه‌یه یاخود په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا نایناسیت ره‌نگه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بگۆڕێت به‌هۆی دروستبونی كێشه‌یه‌ك له‌نیوانیاندا یان ڕه‌وشتی كوڕه‌كه به‌رامبه‌ر كچه‌كه بگۆڕێت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت بیگومان كه‌وه‌ئه‌وه‌ش رق وكینه‌یی ئه‌نێته‌وه وا له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌كات ئه‌و متمانه زۆره هه‌ڵقۆزیته‌وه و فكری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌مێشكیدا داڵدات له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌كاونته‌كه‌ی لئ هاكبكات و ره‌سم و چاته‌كانی كچه‌كه بڵاوكاته‌وه. _نه‌بونی جیمێڵ و سكوێرتی له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانیان كه‌ئه‌وه‌ش له‌ناو كچاندا زۆر زۆر بڵاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان نیه بۆیه بایه‌خی پێناده‌ن هه‌تاكو توشی هاككردن دێن .
- بوونی ڕه‌قه‌م مۆبایلێك كه پێشتر هی خۆی بووه به‌ڵام سوتاوه یاخود لای خۆی نماوه كه د‌رك به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه ناكات ره‌نگه له‌هه‌ر سات و كاتێكدابێت ئه‌كاونته‌كه‌ی لئ هاك بكرێت وله‌ده‌ستی بچێت .
- یه‌كیكیتر له‌هۆكاره هه‌ره زۆر باوه‌كان كردنه‌وه‌ی ئه‌و لینك وپه‌ره ساختانه‌یه كه به‌ناوی ” نامه‌سراوه‌كانی مه‌سینجه‌رت ئه‌گه‌ریته‌وه یا هه‌واڵێكی شۆك له‌لینكیكی ساخته‌دا هاكه‌ر دایئه‌نێت ” كچیش نازانێت كه هه‌ر لینكه‌كه‌ی كردووه پاسه‌وۆرد و ئیملی داخلكرد راسته‌وخۆ بۆ هاككه‌ره‌كه ئه‌چێت به‌بئ ئه‌وه‌ی كچه‌كه دركی پێبكات و بیزانێت، هاكه‌ره‌كه تاماوه‌یه‌ك ره‌نگه چاودێری شته تایبه‌تیه‌كانی بكات یاخود راسته‌وخۆ ئه‌كاونته‌كه‌ی لئ ببات.
بۆ ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی هاككه‌ران كچان هاك ده‌كه‌ن؟
- چونكه كچ بێ ده‌سه‌لاتره له‌كۆمه‌لگا له‌قه‌ڵه‌مدراوه ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ هاككه‌ر كه وه‌ك نیچیرێكی لاواز به‌رده‌وام تیشك ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كچ .
- هه‌روه‌ها ترسی به‌رده‌وامی كچ له‌هاكردنی ئه‌كاونته‌كانیان ئه‌وه‌ش وا له‌هاكه‌ران ئه‌كات چێژ له بردن و بلاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی كچان وه‌رگرن زۆر جار ئه‌وه‌ش وه‌ك جۆرێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانی پی ئه‌ڵێن كه كه‌سی هاككه‌ر خوی پێوه‌ئه‌گرێت له‌و خاڵه لاوازیه.
- یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان كه كه‌سی هاككه‌ر چاونه‌ترس ئه‌كات ئه‌وه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كچان وه‌ك كوڕان وێنه‌كانی خۆیان ناتوانن پۆست بكه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر پرۆفایله‌كانیان ئه‌مه‌ش دیسان وه‌ك هه‌لێك وده‌رفه‌تێكی زێڕین وه‌رئه‌گرێت بۆ هاككردن كچان. ئایا بۆته دیاریده له‌نێو گه‌نجان یا ته‌نها حاڵاته؟
- كه‌سانێكی زۆر له‌ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كاریدا ده‌ستئه‌كه‌ن به فیربونی ریگاكانی هاككردن له‌نێوان خۆیاندا ساڵانێكی زۆر وه‌ك ڕاهێنانێك دژایه‌تی یه‌كتری پێئه‌كه‌ن، وه‌رگرتنی لایه‌نه خراپیه‌كه‌ی هاككردن به‌داخه‌وه به‌وساڵانه‌ی دوایه‌وه په‌لیهاوشتوه كه خه‌لكانیتریش له‌ژێر ئه‌ومه‌ترسیه به‌ده‌ر نه‌بوونه ،كه له‌هه‌موو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئه‌بینین كه چه‌ندان ئه‌كاونت هاك ئه‌كه‌ن وه‌گروپ و په‌یچ به‌ناوێكی خراپ ودوور له ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی دائه‌نێن و به‌سه‌دان وێنه‌ی كچ و ئافره‌تان تیایدا پۆستئه‌كه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. وبگره لێدان وكوشتنی تاك به‌تایبه‌ت كچانی لئ كه‌وتۆته‌وه ،به‌داخه‌وه گه‌ر رێگری لئ نه‌كرێت ئه‌وا ده‌بێته دیاریده و وه‌ك تاعون شێرازه‌ی خێزانه‌كان ئه‌شێوێنێت و له‌ناوی ئه‌بات.
چاره‌سه‌ر و ڕوو به‌رووبونه‌وه‌یان چیه؟
- گرینگ‌ترین خاڵ كچان ئه‌بێت یاخی بن له‌و ترسه‌ی له‌ناخیاندایه به‌رامبه‌ر هاككه‌ران كه به‌رده‌وام وایكردووه ڕابكه‌ن . - هه‌روه‌ها دروستكردنی متمانه وباوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌خۆیاندا كاتێ هاك ئه‌كرێن و بێ منه‌تبن له‌هه‌مووشتێك.
- بێگومان پاڵپشتی وهاورێه‌تی كردنی براكان بۆ خوشكه‌كانیان گه‌وره‌ترین چه‌ك و سه‌رمایه‌یه كه كچ ئه‌توانێت له‌رووی ده‌روونیه‌وه پشتی ته‌واوی پێ ببه‌ستئ كاتێك هاك ئه‌كرێت براكه‌ی ئاگاداركاته‌وه له‌دروستبونی هه‌ر كێشه وگرفتێك به‌هۆی پۆستكردنی وێنه‌كانیان .
- خالیكیتر كه وه‌ك موورویه‌ك وایه بۆ ته‌واوكردنی زنجیره‌ی رووبه‌رووبونه‌وه و چاره‌سه‌رییه‌كان كه‌ئه‌ویش كچان ئاستی هۆشیاریان به‌رزكه‌نه‌وه بۆ ئاشنابون و زانینی زانستی ته‌كنه‌لۆژیا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌ر له دروستكردنی جیمێلیكی تۆكمه و دانانی سكویرتی و پاسه‌وۆردێكی به‌هێز و ژماره‌ی مۆبایلی خۆیان بۆسه‌ر ئه‌كاونته‌كانیان كه ئه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش ئه‌یانپاریزێت له‌هاككردن.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.