ماڵپه‌ری فه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ڵاتی زێڕینی ماملێ، وه‌ك هێمایه‌كی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندی كورد، ماوه‌ی 10 ساڵه چالاكه و له‌لایان مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ وه ساڵانه پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده ماندو و تێكۆشه‌رانه ده‌كرێت كه له خزمه‌تكردنی هونه‌ریی كوردی دا تێكۆشاون و گه‌شه‌یان پێبه‌خشیوه.
ده‌شڵێت "ئه‌و مه‌ڵبه‌نده وێڕای گشت چالاكییه‌كانی وه‌ك له پێناسه‌كه‌یدا هاتوه، بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه و له بواری مادییه‌وه شانازیی به‌خۆیه‌وه ده‌كات كه سه‌ری بڵنده و پشتی به گیرفانی خۆیه‌وه و هه‌روه‌ها له بواری مه‌عنه‌ویشه‌وه قه‌رزداری هه‌مو دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی".
له ماوه‌ی ساڵانی پێش‌و دا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هونه‌روه‌ران خه‌ڵاتكراون به‌م جۆوه:
١- قاله مه‌ڕه
٢- ئه‌ندێریاس ئیسرائیل خه‌مۆ (باكووری)
٣- عه‌باس كه‌مه‌ندی
٤- عه‌زیز شارووخ
٥- ناسر ره‌زازی
٦- زۆزان
٧- تیپی موسیقای سلێمانی
٨- مه‌زهه‌ر خاله‌قی
٩- خه‌لیل خه‌مگین ئه‌و خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كراوه.
ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه:
•ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئاڕشیوی گۆرانی كوردی له ماوه‌یه‌كی كورتی ته‌مه‌نیی هونه‌رییان دا.
•هه‌وڵدان بۆ ئافراندن نه‌ك كۆپیكردنی موزیك.
•ڕۆشنگه‌ریكردن بۆ زمانی دایكی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا به‌گشتی و بۆ پاراستنی زمانی كوردیمان به‌تایبه‌تی له ڕێگای هونه‌ری موزیكه‌وه.
•به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و زاراوه كوردییانه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده گۆرانییه‌كانییان دا و به‌بیرهیناوه‌نه‌وه‌یان به گوێی به‌رده‌نگی كورد و زیندووكردنه‌وه‌یان.
•هه‌وڵدان بۆ سازكردنی ڕۆحێكی نه‌ته‌ویی و به‌دوور له ناوچه‌گه‌رایی له ڕێگای هونه‌ره‌وه.
•له هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ش گرنگتر، به ڕه‌وشتێكی هونه‌ری و كه‌ڵكوه‌رگرتن له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییان بۆ خزمه‌تكردنی بێ‌وچان و ماندوویینه‌ناسانه‌ی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی ناوچه‌ی كرماشان،
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ، هونه‌رمه‌ند (حوسێن سه‌فامه‌نێش)ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندی ساڵی ٢٠١٩ ده‌ستنیشان كرد تا خه‌ڵاتی زێڕینی ماملێ‌ی پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه/ ئاوێنه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.