لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ڕه‌تى ده‌كاته‌وه كهدهروازهكه بۆ سێ ڕۆژ دابخرابێت
ڕایده‌گه‌ێنێت ، سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ھەواڵێک لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی یەوە کە گوایە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخراوە ، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەو ھەوا ڵە دوورە لەڕاستی یەوەو نەک سێ ڕۆژ بەڵکو بۆ یەک کاتژمێریش دەروازەکە دانەخراوە.
راشیدهگهیهنن ، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خاوەنی ڕاگەیاندنی فەرمی و تایبەت بەخۆیەتی و ھەر کەس و لایەن و دامەزراوەیەک بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەر جۆرە ھەواڵێک بڵاوبکاتەوە بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی بگرینەبەر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.