یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فرینكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام واژووكرد، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، دی یۆنگی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا په‌یوه‌ندی به ڕیزی بلاوگڕانا ده‌كات، گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه تا هاوینی دووهه‌زاروبیستوچواره‌و بڕه‌كه‌شی هه‌شتاوشه‌ش ملیۆن یۆرۆیه، یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی بارساو ئۆسكا گروا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌كه سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دی یۆنگ له ئه‌مستردام كردووه، به‌مه‌ش یانه كاتالۆنیه‌كه دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچسته‌رسیتی توانی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.