یانه‌ی ئۆلمپیك مارسیلیا به‌فه‌رمی هێرشبه‌ری ئیتالی ماریۆ بالۆتیلی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، له‌مباریه‌وه یانه‌ی ئۆلمپیك مارسیلیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و یاریزانه‌ی به‌میدیاكان ناسیاندو رایگه‌یاند بالۆتیلی له‌ریزی یانه‌ی نیس بۆ ریزه‌كانی مارسیلیا گواسترایه‌وه به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و هێرشبه‌ره سه‌ركێشه بارودۆخی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس خراپ بوو په‌یوه‌ندیه‌كانیشی له‌گه‌ڵ پاتریك ڤیرای ڕاهێنه‌ری یانه‌كه تێكچوبوو، لای خۆشیه‌وه رۆدی گارسیا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئۆلمپیك مارسیلیا رایگه‌یاند ماوه‌ی مانگێكه بالۆتیلی یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌و له‌گه‌ڵ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك مه‌شقی نه‌كردوه، بۆیه ئه‌سته‌مه له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شداری بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌ره گوتیی بڕوای ته‌واوم هه‌یه بالۆتیلی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌مانه پری ده‌كاته‌وه‌و متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه له‌سه‌دا سه‌د ئاماده ده‌بێت
ئۆلمپیک مارسیلیا ماریۆ بالۆتیلی گواسته‌وه ڕیزه‌کانى
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.