ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، به‌رپرسی رێكخراوی به‌در له لقی باكوور نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ئاراسته‌ی راكان جبووری، پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك كردووه‌و پێی ده‌ڵێت: ئاگاداری تووڕه‌یی نه‌رم و نیان به.
به‌یاتی له‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باوه‌ڕناكه‌م ئیداره‌دانی تۆش بۆ پارێزگاكه نموونه‌یی بێت.
روونیشیكردۆته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی راكان جبووری له پارێزگاكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌هاوكێشه‌كه توركمانن،به‌تایبه‌تیش شیعه‌كان به توركمان و عه‌ره‌به‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاگاداری تووڕه‌یی نه‌رم و نیان به و كار بۆ دادپه‌روه‌ری بكه، یانیش پۆسته‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه چۆڵ بكه كه شایسته‌ن.
شایانی باسه رێكخراوی به‌در له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و یه‌كێكه له گڕووپه سه‌ره‌كییه‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبی.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.