كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٣ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٨ به‌پێی بڕیاری ٢٥/٧٣، رۆژی ٢٤ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی په‌روه‌رده و فێركردن دیاریكرد.
جێی باسه، ئه‌م ساڵ یه‌كه‌م ساڵه كه ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه. وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریان دا له‌م رۆژه‌دا، بایه‌خ بدرێت به گرنگی فێركردنی باش و گشتگیر له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌درێژایی ژیان هه‌لی فێربوونی هه‌بێت و بتوانێ كارامه‌یی پێویست به‌ده‌ستبێنێت بۆ به‌شداریكردنی گشتگیر له كۆمه‌ڵگه و به‌شداریكردن له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
فێركردن رێگه به منداڵان ده‌دات به ئاشتییانه له هه‌ژاری رزگاریان بێت و رێڕه‌وێكی باش بگرنه‌به‌ر به‌ره‌و دواڕۆژێكی گه‌ش. به‌ڵام نزیكه‌ی ٢٦٥ ملیۆن منداڵ و هه‌رزه‌كار له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌لی ئه‌وه‌یان نییه بخوێنن یان خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ژاری و ره‌گه‌زپه‌رستی و ململانێی چه‌كداری و بارودۆخه له‌ناكاوه‌كان و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
به‌پێی راپۆرتی "چاودێریكردنی په‌روه‌رده و فێركردنی جیهانیی" بۆ ساڵی ٢٠١٩، كۆچكردن و كۆچی زۆره‌ملێ كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی فێركردن.
سه‌رچاوه / دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.