دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2019 ، ده‌بێ حكومه‌تی عێراق مانگانه به بودجه‌ی سیادی وه‌ك ده‌رمان و پسووڵه‌ی خۆراكه‌وه 647 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به رووداوی راگه‌یاندووه، دوای دانیشتنێكی درێژخایه‌ن شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی 2019ی په‌سندكرد، كه پشكی هه‌رێمی كوردستان 10 تریلیۆن و 844 ملیار دیناره.
كۆچه‌ر رونیشیكردۆته‌وه كه مانگانه 454 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه، به كۆی گشتی ده‌بێ حكومه‌تی عێراق مانگانه به بودجه‌ی سیادی وه‌ك ده‌رمان و پسووڵه‌ی خۆراكه‌وه 647 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی راده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا نه‌بێت، ئه‌وا بایی ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ دیاریكراوه له بودجه‌كه‌ی ده‌بڕێت، به‌ڵام ئه‌م بڕینه په‌یوه‌ندی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌وه نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.