به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندووه: وڵاته‌كه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه به‌ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام له سووریا دروست بكات، به‌ڵام هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ڕووسیا و هه‌ر وڵاتێكی تر ڕه‌تناكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا و ڕووسیا هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه كه به ڕێگه چاره‌ی سیاسی كێشه‌كانی ناوخۆی سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت، جگه له پرسی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: توركیا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی سووریاوه كردووه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام هیچ ورده‌كاری باس نه‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.