سێیەمین خولی ڤیستیڤاڵی ئاوازو مۆسیقای منداڵانی كورد لە شاری بۆكان له رۆژههڵاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەمەبەستی ئاوڕدانەوەی زیاتر لە بەهرەی هونەری منداڵان، سێیەمین خولی ڤیستیڤاڵی ئاوازو مۆسیقای منداڵانی كورد لە بۆكان بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی میهر ئاشكرایدهكات ، بڕیار وایە ئەم ڤیستیڤاڵە مانگی گولان لە شاری بۆكان دەست پێ بكات ، لەم ڤیستیڤاڵەدا منداڵانی پارێزگاكانی" ئازەربایجان ڕۆژئاوا، كوردستان و كرماشان " پێكەوە پێشبڕكێی ئاواز خوێندن و مۆسیقا ژەنی دەكەن .
شایانی باسە كە ڤیستیڤاڵەكە لە نزیك مەزاری حەسەن زیرەك بەڕێوەدەچێت و لە سێ بەشی ئاواز خوێندن، گروپ و تاك ژەنین بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.