Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:50

سه‌رۆکى ڤه‌نزوێلا بڕیاریدا باڵیۆز و کونسوڵخانه‌کانى له‌ ئه‌مریکا دابخات

دیبلۆماتكاره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌مریكا دەكشێنێته‌وه‌
سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا بڕیاریدا باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كانى له‌ ئه‌مریكا دابخات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا بڕیاریدا ته‌واوى باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كانى له‌ ئه‌مریكا دابخات و دیبلۆماتكاره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌مریكا بكشێنێته‌وه‌. 

نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا له‌ كه‌نالى ره‌سمى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند و گوتى: بڕیارم دا باڵیۆزخانه‌ و سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دابخه‌م، هه‌روه‌ها گوتیشى رازیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتى مه‌كسیك و ئۆرگواى دانوستان بكه‌ن. 

بڕیاره‌كه‌ى مادۆرۆ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌ریكا پشتگیرى خۆى بۆ خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا ده‌ربرى، كاتێك گوایدۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و بوونى نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا به‌ نایاسایى له‌ قه‌ڵه‌م دا. 

جێى ئاماژه‌یه‌ وڵاته‌ى ڤه‌نزوێلا وڵاتیكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ قه‌یرانێكى داراییدایه‌، ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ش دۆخى خراپى دارایى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى مادۆرۆ، به‌هۆى دۆخى سه‌ختى دارایى و ئابوورى هاووڵاتییان له‌ كاراكاسى پایته‌خت و زۆربه‌ى شاره‌كانى كه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه‌ و دواى یه‌ك رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانى هاووڵاتییان گوایدۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند بۆ لادانی مادۆرۆ.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.