فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رایده‌گه‌یه‌نێت: له دوای هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی حكومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان، له رۆژانی داهاتوودا دانیشتن سه‌باره‌ت به داهاتووی ناوچه‌كانی رۆژئاوای سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ یه‌په‌گه به رۆیته‌رزی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تیش له‌مباره‌وه ئه‌رێنی بووه و پێمان وایه له رۆژانی داهاتوو ئه‌م دانیشتن و دانووستانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
جێی ئاماژه‌یه كوردانی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به بێ له‌به‌رچاوگرتنی چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان له سووریا و به نێوه‌ندگیری حكوومه‌تی رووسیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بگه‌نه رێكه‌وتنێكی سیاسیانه.
سیپان حه‌مۆ هه‌روه‌ها به رۆیته‌رزی گوت كه تا ئیستا دانیشتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ده‌ست پێنه‌كردووه، به‌ڵام ئاشكرای كرد كه دیمه‌شق پرۆژه‌كه‌ی ئه‌وانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه تێدا جه‌ختیان له پێدانی مافی گه‌لی كورد و خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی كوردی و سیسته‌می ئۆتۆنۆمی كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.