Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:36

جۆن بولتۆن: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین داهاتى وڵاتى ڤه‌نزوێلا له‌ رژێمى مادۆرۆ بپچڕێنین

له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تى راگه‌یاندنى ڤه‌نزوێلا وه‌ڵامى لێدوانه‌كه‌ى جۆن بولتۆنى نه‌داوه‌ته‌وه‌
له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تى راگه‌یاندنى ڤه‌نزوێلا وه‌ڵامى لێدوانه‌كه‌ى جۆن بولتۆنى نه‌داوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز، ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات داهاتى نه‌وتى وڵاتى ڤه‌نزوێلا له‌ مادۆرۆى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ ببڕێت و بۆ خۆان كۆایدۆ سه‌رۆكى ئۆپۆزسیۆن بگوازێته‌وه‌ كه‌ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌.

جۆن بولتۆن راویژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌ كۆشكى سپى به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: " ئێمه‌ ئه‌مڕۆ هه‌وڵ و تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر رژێمى مادۆرۆى ناشه‌رعى تا په‌یوه‌ندى به‌ داهاتى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ببچڕێت". 

بولتۆن هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه‌ بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خۆان گۆایدۆ به‌ سه‌روكى شه‌رعى وڵاتى ڤه‌نزوێلا بزانین و داهاتى ئه‌و وڵاته‌ به‌ حكومه‌تى شه‌رعى وڵاته‌كه‌ ره‌وایه‌، بولتۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ "زۆر ئاڵۆزه‌" و به‌رپرسان هێشتا خوێندنه‌ویان هه‌یه‌ كه‌ چۆن كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن.

له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تى راگه‌یاندنى ڤه‌نزوێلا وه‌ڵامى لێدوانه‌كه‌ى جۆن بولتۆنى نه‌داوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها خۆان گۆایدۆ سه‌رۆكى ئۆپۆزسیۆنیش هیچ تیبینییه‌كی خۆى له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ ده‌رنه‌بڕیووه‌. 

هه‌ڵویستى خۆان گۆایدۆ  له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ڤه‌نزوێلایه‌كاندا به‌ گه‌رمى پێشوازى لێكراوه‌ هه‌روه‌ها كۆمپانیاى (PDVSA) كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى له‌ ژێرده‌ستدایه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ لایه‌نگرى خۆى بۆ گۆایدۆ ده‌ربڕیوه‌، كه‌ به‌رزترین رێژه‌ى فرۆشتنیان تۆماركرد له‌ ساڵى 2017، هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌واوى دابه‌زینى به‌ خۆوه‌ بینیوه‌.

بچڕانى دابینكردنى نه‌وتى خاوى ڤه‌نزوێلا دڵه‌راوكێی خستووه‌ته‌ نێو بازار و پێ ده‌چێت گوڕانكارى له‌ نرخى نه‌وتى خاو له‌ جیهان رووبدات، داهاتى نه‌وت له‌ ئێستادا زۆر گرینگه‌ بۆ وڵاتى ڤه‌نزوێلا كه‌ له‌ قه‌یرانێكى داراییدایه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتییانى ئه‌و وڵاته‌ رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان دژى ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌وڵى ئه‌مریكاش ده‌رباره‌ى بڕینى پاره‌ى داهاتى نه‌وتى وڵاتى ڤه‌نزوێلا له‌ مادۆرۆى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ ده‌بێته‌ لێدانێكى كوشنده‌ و مه‌ترسیدار.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.