ئا/ دكتۆر ماكۆك محمد قه‌ره‌داخی
جه‌ڵته‌ی چاو هه‌روه‌كو جه‌ڵته‌ی مێشك وایه، یان هه‌موو تۆڕه‌ی چاو ئه‌گرێته‌وه یان به‌شێك له تۆڕه‌ی چاو ئه‌گرێته‌وه.
گیرانی ده‌ماری خوێنی چاو یان یه‌كێك له لقه‌كانی به‌هۆی تۆپه‌ڵه چه‌وری یان هه‌ر هۆكارێكی تر ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێن له‌و ده‌ماره‌دا و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنی ناو ده‌ماره‌كه و ته‌قینی، به‌مه‌ش خوێن و چه‌وری له‌ناو تۆڕه‌ی چاودا بڵاوو ئه‌بنه‌وه، دواتر ئه‌و به‌شه‌ی تۆڕه‌ی چاو ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی پوكانه‌وه ببێت به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینی پێویست.
هۆكاره‌كانی جه‌ڵته‌ی چاو
۱- ته‌مه‌ن:- زیاتر له نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی چاو ئه‌بن له سه‌روو ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵییه‌وه‌ن
۲- به‌رزی فشاری خوێن:- یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان، وه ئه‌گه‌ر به باشی چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی دووباره و چه‌ند باره‌ی جه‌ڵته‌ی چاو
۳- به‌رزی چه‌وری خوێن یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان
٤- نه‌خۆشی شه‌كره
٥- حه‌بی دژه سكپڕی:- ژنی گه‌نج ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی زۆر حه‌بی دژهسكپڕی به‌كاربهێنێ ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی جه‌ڵته‌ی چاو ببێ
٦- ئاوی ڕه‌شی چاو:- به‌رزی فشاری ناوچاو ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی جه‌ڵته‌ی گشتی چاو
۷- جگه‌ره‌كێشان:- به تابیه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و ڕێژه‌یه‌كی زۆر بكێشرێت
۸- چه‌ندین نه‌خۆشی تر هه‌ن كه هۆكاری هانده‌رن بۆ توشبوون به جه‌ڵته‌ی چاو، وه‌كو: نه‌خۆشی به‌هچه‌ت و په‌ككه‌وتنی گورچیله و غودده‌ی ناچالاك و وشكبونه‌وه‌ی جه‌سته و چه‌ندین نه‌خۆشی تر
۹- شیوازی ژیان:- جوڵه‌ی كه‌م و خواردنه‌وه كحولیه‌كان به ڕێژه‌ی زۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكار بن
نه‌خۆش چۆن هه‌ست ئه‌كا توشی جه‌ڵته‌ی چاو بووه؟
٭ نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی چاو به‌پێی جۆری جه‌ڵته‌كه ئه‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر جه‌ڵته‌ی گشتی بێت، ئه‌وا نه‌خۆش هه‌ست ئه‌كا له‌پڕ بینایی ئه‌وچاوه‌ی نامێنێ و په‌رده‌یه‌ك به‌سه‌رچاویدا هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازاری هه‌بێ.
٭ به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له لقه‌كانی ده‌ماری خوێنی تۆڕه‌ی چاو جه‌ڵته لێیدابێ، نه‌خۆش هه‌ست ئه‌كا كتوپڕ بینایی ئه‌و چاوه‌ی ته‌ڵخ بووه، لێڵبوونهكهش به‌نده به ڕێژه‌ی توندی و شوێنی جه‌ڵته‌كه، ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕاستی تۆڕه‌ی چاوی گرتبێ تهڵخبوونهكه زۆرتره، ئه‌گه‌ر مولووله خوێنه‌كانی لێواری تۆڕه‌ی چاوی گرتبێ بینایی چاوه‌كه گرفتی نابێ.
٭ هه‌ندێ جار شته‌كان به‌خواروخێچی ئه‌بینێ و پانتایی بینایی كه‌م ئه‌بێته‌وه، واته ناوه‌ڕاستی بینایی ئه‌و چاوه‌ی ڕوونه به‌ڵام چوارده‌وره‌كه‌ی ته‌ڵخه، وه ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ری تۆڕه‌ی چاوی گرتبێ ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ناوه‌ڕاست ته‌ڵخه و چوارده‌وره‌كه‌ی ڕوونه.
چاره‌سه‌ری جه‌ڵته‌ی چاو:
× زۆرجار به‌بێ هیچ چاره‌سه‌رێك له ماوه‌ی ۳ بۆ ٦ مانگ به‌شێكی زۆری تۆڕه‌ی چاوه‌كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی و بینایی چاوه‌كه‌ش باشتر ئه‌بێ به‌ڵام وه‌كو پێشوتری لێ نایه‌ته‌وه.
× ئه‌گه‌ر هه‌ڵاوسانی سه‌نته‌ری تۆڕه‌ی چاو ڕوویدابوو پێویستی به له‌یزه‌ر و ده‌رزی ناو چاو هه‌یه له جۆری ستیرۆید یان ئه‌ڤاستین یان لیوسێنتس، وه له‌وانه‌یه چه‌ند جارێك پێویستی به‌م چاره‌سه‌رییانه هه‌بێ.
× ئه‌كه‌ر مولوله‌ی نائاسایی و خوێنبه‌ربوونی شله‌ی شووشه‌یی ڕوویدابوو، پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری شله‌ی شوشه‌یی هه‌یه.
× هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی كه پێشتر باسمان كرد ئه‌بنه هۆی جه‌ڵته‌ی چاو ئه‌بێ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێ.
× دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، نه‌خۆشه ئه‌بێ بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن پزیشكی چاو ببینرێت و پشكنینی پێویستی بۆ بكرێت، وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هه‌مان چاره‌سه‌ری پێشوو دووباره بكرێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامرن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.