به شكانی به‌نداوێك له ویلایه‌تی " میناس جرایس "ـی به‌ڕازیل لافاوی قوڕ و لیته گونده‌كانی سه‌ر رێگه‌ی ئاوی ئه‌م به‌نداوه‌ی گرته‌وه و به‌م هۆیه‌وه جیا له ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو، ژماره‌یه‌كی زۆریش بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌م به‌نداوه كه له نزیك كانگایه‌كی به‌رده ئاسن له باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی به‌رازیل به مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی قوڕاوی كاركردن له‌سه‌ر كانگاكه درووستكرابوو، نزیك كاتی نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینیی به كاتی ناوچه‌كه به هۆی سستیی دیواره‌كانییه‌وه شكاوه و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و150 كه‌سیش پێده‌چێت له‌ژێر لافاوی قوڕدا نوقم بووبێتن، چونكه تا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكیان لێ نه‌دۆرزاوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه 9 كه‌سیش له‌ناو قوڕ و لیته‌ی پاشماوه‌ی لافاوه‌كه رزگار بكه‌ن.
جیا له‌مه به‌رپرسانی ناوچه‌كه به تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیان راگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر رێگه‌ی لافاوی ئه‌م به‌نداوه 427 كه‌س ماڵیان هه‌بووه و له‌وكاته‌شدا هه‌مان ژماره له شوێنی ژیانی خۆیان بوونه، كه له‌م ژماره‌یه 279 كه‌سیان رزگاریان بووه و جیا له 9 كوژراوه‌كه 150 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.