دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئه‌نجامیداوه، حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووباره ده‌ست به كاروباره‌كانی ده‌كاته‌وه.
ترامپ له كۆشكی سپیی له‌مباره‌یه‌وه وتی: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رێككه‌وتنه بودجه‌یه‌كی كاتیی بۆ كرانه‌وه‌ی كاروباری حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ته‌رخان ده‌كرێت.
له درێژه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت: كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا به نیازپاكیی سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی بودجه بۆ كاروباری حكومه‌ت و درووستكردنی دیواری سنووریی دانووستان له‌گه‌ڵ یه‌كتریی ده‌كه‌ن.
له كۆتاییشدا ترامپ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به درووستكردنی دیواری سنووریی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك كرده‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.