نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری وڵاتی بورما وتوویه‌تیی ده‌بێ فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌م وڵاته به هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجامیداوه بخرێته به‌ر راوه‌دونانی یاسایی.
خاتوو " یانگ لی " نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌م رێكخراوه بۆ كاروباری مرۆیی بۆرما له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی ده‌بێ فه‌رمانده‌ی سوپای بۆرما به هۆی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی له دژی موسڵمانانی رۆهینگیای ئه‌م وڵاته بخرێته به‌ر راوه‌دونانی یاسایی.
خاتوو لی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه وتی: پێش ئه‌وه‌ی موسڵمانانی پهنابردوو بۆ به‌نگلادیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ده‌بێ تاوانبارانی ئه‌م كرداره دڕندانه‌یه له به‌رامبه‌ر یاسادا ئاماده‌بن و وه‌ڵامی كرداره‌كانیان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه خاتوو یانگ لی به راشكاویی خوازیاره ژه‌نه‌ڕاڵ مین ئانگ هێلینگ به هۆی تاوانه‌كانی له دژی موسڵمانانی رۆهینگیا بخرێـته به‌رده‌م یاسا، هه‌ڵبه‌ت سوپای میانمار سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی حكومه‌تی بۆرما له پارێزگای راخینی ئه‌م وڵاته به سه‌دان كه‌س كوژران و چه‌ندین ئافره‌تیش ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.