به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی یه‌كه‌كانی دوو له‌شكری سوپای سووریا له پارێزگای حه‌ممای ئه‌م وڵاته تووشی پێكدادان بوونه كه یه‌كێك له‌و له‌شكرانه فه‌رمان له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران وه‌رده‌گرن و له‌شكره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ژێر باڵی سوپای رووسیایه.
كریستۆف رۆیته‌ر په‌یامنێری ههفتهناكه باسی له‌وه كردووه كه له‌شكره‌كه‌ی ژێر باڵی ئێران له‌م پێكدادنهدا شكستی خواردووه.
رۆیته‌ر له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تیی كه گفتوگۆیه‌كی بێته‌لی سه‌ربازیی له‌شكری چواری سوپای سووریای ده‌ستكه‌وتووه كه ئاشكرای ده‌كات پێكدادانی سه‌ربازیی له نێوان هێزه‌كانی ژێر باڵی رووسیا و ئێران له‌ناو سوپای سووریا له گوندی ئهلغابی پارێزگای حه‌مما روویداوه.
به‌و تهی ئه‌م په‌یامنێره هێزه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی كه پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌دن له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای پارێزگای حه‌مما و به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵی ئه‌م ناوچانه شه‌وی 19ـی ئه‌م مانگه به تانك و هاوه‌ن و دۆشكا له دژی یه‌كتریی كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ.
له هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شپیگلدا باس لهوهشكراوه كه: ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌شكری چواره‌می سوپای سووریای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م له‌شكره به‌فه‌رمانده‌یی ماهیر ئه‌سه‌دی برای به‌شار ئه‌سه‌د و له‌ژێر هه‌ژمونی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جیا له ئێران سوپای رووسیاش خوازیاره ئه‌م ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكات و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ له‌شكری پێنجه‌م ناردووه كه فه‌رمانده‌ی له‌شكره‌كه ژه‌نه‌ڕاڵ سوهه‌یل حه‌سه‌نه.
په‌یامنێره‌كه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی شپیگل له وه‌سفی ئه‌م پێكدادانه‌دا نووسیویه‌تیی: سه‌ر له به‌یانیی رۆژی 19ـی كانوونی دووه‌می ساڵی 2019 ئه‌م دوو لایه‌نه ته‌قه‌یان له یه‌كتر كرد و له‌شكره‌كه‌ی ژێر پشتیوانیی رووسیا به‌خێرایی باڵاده‌ستیی خۆی به‌سه‌ر له‌شكره‌كه‌ی ژێر پشتیوانیی ئێران‌دا چه‌سپاند و تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك خسته ژێر ده‌ستی خۆی.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كان ژماره‌ی قوربانییانی هه‌ردوولا نزیكه‌ی 200 كه‌س بووه.
كریستۆف رۆیته‌ر په‌یامنێره‌كه‌ی شپیگل ده‌ڵێت ئێران ئامانجی له باڵاده‌ستیی له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه " عه‌له‌وی "ـییهكانی ئه‌م ناوچه‌یه به زه‌بری پاره‌ی زۆر بكات به شیعه‌ی راسته‌قینه و له چه‌شنی حزبوڵڵای لوبنان بیانكات به باڵێكی خۆی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.