Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:34

ماناکانی ڕه‌نگی دوکه‌ڵی ئۆتۆمبێل بزانه‌

به‌ئاسانترین ڕێگه‌
کوردستان TV
100%

بۆ زانینی حاڵی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئاسانترین ڕێگه‌ ته‌ماشاكردنی جۆرو ڕه‌نگی ئه‌و دووكه‌ڵه‌یه‌ كه‌ له‌ئه‌كجۆزی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

دووكه‌ڵی شین/
ئه‌گه‌ر ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی له‌ئه‌كجۆزی ئۆتۆمبیله‌كه‌ته‌وه‌ ده‌رچوو ڕه‌نگی شین بوو، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆنی مه‌كینه‌كه‌ت ده‌سووتێ‌و رۆن سه‌رف ده‌كات، یان ئه‌ڵقه‌ی سوڕانه‌وه‌ی ڕۆنی مه‌كینه‌كه‌ت پچڕاوه‌، یان دیواری پستۆنه‌كان داخوراوه‌ یان كاسكێت سووتاوه‌ یان لاواز بووه‌، یاخود گرفتی گه‌وره‌ له‌مه‌كینه‌كه‌تدا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
دووكه‌ڵی ره‌ش/
ئه‌گه‌ر ئه‌كجۆزه‌كه‌ دووكه‌ڵی ڕه‌شی ده‌ركرد، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرفت له‌مه‌كینه‌كه‌تدا هه‌یه‌ له‌ڕووی سووتانی سووته‌مه‌نی‌و به‌نزینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ سووته‌مه‌نی نه‌سووتاو كۆبۆته‌وه‌، یان گرفت له‌ئه‌كجۆزه‌كه‌دا هه‌یه‌، یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به‌نه‌كوژاوه‌یی ڕاگرتووه‌، یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌هێواشی لێتخوڕیوه‌.
نیشانه‌یه‌كی تری دووكه‌ڵی ره‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی گرفت له‌چۆنێتی سووتانی سووته‌مه‌نیدا هه‌یه‌ له‌ناو به‌خاخ و كابلێته‌ردا، مه‌كینه‌كه‌ ناچاره‌ ئۆكسجینی زیاتر بدات ئه‌مه‌ش یاریده‌ده‌ره‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ده‌ركردنی دووكه‌ڵی ره‌ش، یاخود نیشانه‌یه‌كی تریشی هه‌یه‌ كه‌ كه‌متر سه‌رنجی بچێته‌ سه‌ر ئه‌ویش خراپ بوون یان كۆن بوونی فلته‌ری هه‌وایه‌.
دووكه‌ڵی سپی
دووكه‌ڵی سپی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاوی ناوه‌وه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵم یان شله‌ی سارد كه‌ره‌وه‌، یاخود ئه‌نتی فرێزه‌كه‌ت ده‌ستی به‌سووتان كردووه‌ یان له‌وانه‌یه‌ سه‌ری پستۆنه‌كان خراپ بووبێ، ده‌شێ درز یان دزه‌كردنی هه‌وا له‌مه‌كینه‌كه‌دا هه‌بێ.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm 
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.