Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:40

به‌ سه‌دان چه‌کداری رووسیی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی مادۆرۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا

ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له‌ هاتنی 400 چه‌كدار ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا خۆی به‌ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئه‌م وڵاته‌ ده‌زانێت و داوا له‌ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات یه‌كڕیز بن، هاوكاتیش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به‌ ئۆپۆزیسۆنی وڵاته‌كه‌ ده‌ڵێن به‌ سه‌دان چه‌كداری شاره‌زای جه‌نگ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌م وڵاته‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ڤه‌نزوێلا.

رۆژی رابردوو ئاژانسی رۆیته‌رزیش له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌تی رووسیا به‌ مه‌به‌ستی پارێزگاریی له‌ گیانی نیكۆڵاس مادۆرۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا.

له‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له‌ هاتنی 400 چه‌كدار ده‌كه‌ن بۆ پاسه‌وانیی مادۆرۆ، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش رایانگه‌یاندووه‌ چه‌ندین گروپی بچوكی رووسیی كه‌ شاره‌زایی باشیان له‌ جه‌نگ هه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێشه‌وه‌ له‌ كاراكاس جێگیر كراون.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.