ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی هه‌ینی 25ـی كانوونی دووه‌م رایگه‌یاند كه ناوچه‌ی ئارام له خاكی سووریادا چه‌ند مانگێكی دیكه و ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی توركیا درووستده‌كرێت.
له‌مباره‌ویه سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه كه: بیرۆكه‌ی چاودێریی یان ده‌ستوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بایه‌تێكه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و ته‌نیا توركیا به‌رپرسیارێتیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا وتی: توركیا رێككه‌وتنێكی له ساڵی 1998ـدا له‌گه‌ڵ سووریا واژۆكردووه كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ركات توركیا له خاكی سووریاوه هه‌ڕه‌شه‌ی بكه‌وێته‌سه‌ر، ئه‌نقه‌ڕه مافی هه‌یه بچێته ناو خاكی سووریا.
هه‌ڵبه‌ت رۆژی سێشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا رایانگه‌یاند كه بۆ درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا هه‌وڵی جیددیی ده‌ده‌ن و وته‌بێژی حكومه‌تی توركیاش وتی: كۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی ئارام له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه ده‌بێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.