زانایه‌كی سویدی توانی بگاته داهێنانێك كه ره‌گ و لقی دره‌خته‌كان بگۆڕێت بۆ سووته‌مه‌نی، بۆ به‌كارخستنی بزوێنه‌ری ئه‌و ئۆتۆمۆبیل و ئامێرانه‌ی كه به سووته‌مه‌نی شل كارده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "Economictime"، رایگه‌یاند، زانای سویدی، كریستیان هولتیبێرگ پاشماوه‌ی ئه‌و شلانه‌ی كۆكرده‌وه كه له دروستكردنی كاغه‌ز له ره‌گه‌كان ده‌مێنێته‌وه و، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی تایبه‌تی تێكه‌ڵ كرد كه دوای پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، ئه‌م شله‌یه ده‌بێته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له به‌نزین.
هولتیبێرگ، به پێگه‌كه‌ی راگه‌یاند، پاشماوه‌ی ره‌گه‌كان كه له پیشه‌سازی كاغه‌ز دروستكردن به‌كارناهێنرێن، كۆده‌كاته‌وه و بۆ دروستكردنی ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ی به‌كاردێنێت.
ئه‌م زانا سویدییه ئاواته‌خوازه له ساڵی ٢٠٢١ سووته‌مه‌نی ره‌گه‌كان له وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌رده‌ست بێت.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.