سێرگێی ریباكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن "ـی ئه‌مریكیی وتی كه ئاسایشی ئیسڕائیل له گرنگترین پرسه‌كانه به‌لای وڵاته‌كه‌یه‌وه و هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئێران له ناو سووریادا به هاوپه‌یمانی رووسیا هه‌ژمار ناكرێت.
ریابكۆڤـ جه‌ختی كرده‌وه كه: مۆسكۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك رێكاره‌كانی دابینكردنی ئاسایشێكی پته‌و بۆ حكومه‌تی ئیسڕائیل به كه‌م هه‌ژمار ناكات و به‌رپرسانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا ئاگادارن له ئاستی به‌رپرسیارێتیی رووسیا به‌رامبه‌ر به ئیسڕائیل و ئه‌م پرسه وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئێران و توركیا و سووریاش به باشیی لێی ئاگادارن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێرانیش ریابكۆڤ وتی: ئێمه له سووریا له‌گه‌ڵ تاران ته‌نیا هاوكاری یه‌كترین و به هاوپه‌یمان هه‌ژمار ناكرێین، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له سوچی به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی سووریا، ئێمه و ئێران بۆچوونمان وه‌كو یه‌ك نه‌بوو.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.