رووسیا و چین رۆژی رابردوو رێگرییان كرد له په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك كه ئه‌مریكا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو سه‌باره‌ت به پشتیوانیی له خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری به‌ربژێركراوی گه‌لی ناڕازیی ڤه‌نزوێلا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وڵاتانی غینا و ئه‌فریقیای باشووریش وه‌ك ئه‌و دوو وڵاته‌ی دیكه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مریكایان ره‌تكرده‌وه.
هه‌ڵبه‌ت پێشتر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرابووه‌وه كه ئه‌مریكا سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كه بۆ پشیتوانیی ته‌واو له ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ڤه‌نزوێلا.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ڤه‌نزوێلا به ته‌نیا دامه‌زراوه‌ی دیموكراتیكی ئه‌م وڵاته وه‌سفده‌كات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.