Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:43

ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا: مادۆر 8 رۆژ مۆڵه‌تی هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات ئه‌گه‌رنا دانی پێدا نانێین

خوان گوایدۆ به‌خێرایی پشتیوانیی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای باشووری بۆ بوون به‌ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%

سێ وڵاتی ئه‌وڕوپی كه‌ بریتین له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا ده‌رفه‌تێكی 8 رۆژییان داوه‌ به‌ نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به‌ڕێوه‌ ببات و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كات ئه‌وا ئه‌م وڵاتانه‌ خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری به‌ربژێری گه‌لی ڤه‌نزوێلا وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ناسن.

پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆژی رابردوو هاوڕا له‌گه‌ڵ یه‌كتریی رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر  بێت و نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ ماوه‌ی 8 رۆژی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا ئێمه‌ خوان گوایدۆ به‌ سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ڤه‌نزوێلا ده‌ناسین.

خوان گوایدۆ له‌ناو ئاپۆڕای ده‌یان هه‌زار كه‌سیی لایه‌نگرانیدا خۆی به‌ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا ناوزه‌د كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نیازی هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ئه‌نجامبدات.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو زۆر به‌خێرایی پشتیوانیی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای باشووری بۆ بوون به‌ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا به‌ده‌ستهێنا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.