له هێرشێكی موشه‌كیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دوایین بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا، به ده‌یان چه‌كداری ئه‌م گروپه توندڕه‌وه كوژران و به‌مشێوه‌یه شه‌ڕڤانانی كوردی رۆژئاواش درێژه‌یاندا به پێشڕه‌ویی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا و به‌شێكی دیكه ناوچه‌كه‌یان له بنده‌ستی داعش ئازاد كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش دوایین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعشیان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا به موشه‌ك بۆردومان كردووه و له‌م هێرشه‌دا كه نزیك سنووری عێڕاق بووه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 42 كه‌س كوژراون كه 13 كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیل بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش 7 كه‌سیان له بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بوون و 6 كه‌سی دیكه‌شیان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی عێڕاقیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.