حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه كه هاتن و جێگیربوونی سه‌ربازانی توركیا له باكووری خاكی وڵاته‌كه‌ی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی حكومه‌تی ئهنقهڕهیه و ئه‌مكاره په‌یماننامه‌كه‌ی ئه‌ده‌نه‌ی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پێشێل ده‌كات.
په‌یماننامه‌ی ئه‌ده‌نه كه ساڵی 1998 له نێوان ئه‌م دوو وڵاته واژۆكرا و كۆتایی به دوژمنایه‌تیی دێرینه‌ی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ڕه هێنا، سووریای پابه‌ند ده‌كرد پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له خاكی خۆی ده‌ربكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رێككه‌وتنه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێز ره‌وانه‌ی ناو خاكی سووریا بكات به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی خۆی.
به‌ڵام حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سووریای به‌وه تاوانبار كردووه كه به‌درێژایی ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌شت ساڵه له سووریا به‌رده‌وامیی هه‌یه چه‌ندینجار رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیانی پێشێل كردووه.
جیا له‌مه حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه كه توركیا به داگیركردنی خاكی سووریا له رێگه‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ڕه هه‌یه، چه‌ندینجار رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی پێشێل كردووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.