به‌شێكی زۆری خه‌ڵك بایه‌خ به ئه‌فسانه‌و پێشبینییه كۆنه‌كان ده‌ده‌ن ، كه له‌داهاتوودا رووده‌دات، به‌ڵام پێشبینییه‌كانی نوسته‌ردامۆس له‌هه‌مووان زیاتر ترسناكتره‌و به‌شێكی زۆریشی هاتۆته‌دی.
میشێل دی نۆسترام، ده‌رمانسازو كیمیازانی فه‌رنسی كه به نوسته‌ردامۆس به‌ناوبانگه، به‌هۆی پێشبینییه‌كانییه‌وه به‌ناوبانگ بووه كه هاتوونه‌ته‌دی.
نوسته‌ردامۆس به‌رله‌مردنی له‌ساڵی 1566 پێشبینی كردووه كه شۆڕشی و فه‌ره‌نساو جه‌نگی جیهانی دووه‌م و هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر رووده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی" زه ئیبوه تایمز"ی بریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌ك شاره‌زا كۆده‌كانی ئه‌و پێشبینیانه‌ی نوسته‌ردامۆس یان دۆزیوه‌ته‌وه كه باس له‌رووداوه‌كانی ساڵی 2019 به‌م شێوه‌یه ده‌كات ..
یه‌كه‌م: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌مریكا وێران ده‌كات
نوسته‌ردامۆس پێشبینی كردووه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌كات و هه‌موو جیهان هه‌ست به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ده‌كه‌ن.
به‌پێی شاره‌زایانی بواری بوومه‌له‌رزه‌زانی كه له‌ساڵی 2017 له راپۆرتێكدا بڵاویان كردوته‌وه له ساڵی 2019 ولایه‌تی كالیفۆرنیا تووشی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌و وێرانكه‌ر ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس له‌فه‌ره‌نسا
نوسته‌ردامۆس پێشبینی كردووه كه جه‌نگێكی گه‌وره له فه‌ره‌نسا ده‌ست پێده‌كات و هه‌موو ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه‌و تووشی جه‌نگێكی ماوه درێژ‌و بێزاركه‌ر ده‌بنه‌وه كه تا ساڵی 2025 ده‌خاێنێ ، دواتر ئاشتی باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌كێشێ، به‌ڵام كه‌سانێكی كه‌م هه‌ست به‌و خۆشییه ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.