Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:55

شای ئوردن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی دەکات

بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#6 #7
100%


له‌ دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و شا عەبدوڵڵا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن و هەروەها پەیوەندییەكانی هەرێم و ئوردن و عێراق و جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ شانشینی ئوردن كە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شای ئوردن ئەنجام درا، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 27ـی 1ـی 2019 شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن لە كۆشكی حوسەینیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

لە دیدارەكەدا كە ئەمیر فەیسەل بن حوسێن برای پادشای ئوردن و ڕاوێژكاری شا و سەرۆكی نووسینگەی شاهانە و سەرۆكی ئەركانی هاوبەش و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئوردن ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن و هەروەها پەیوەندییەكانی هەرێم و ئوردن و عێراق و جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

هاوكاری و هەماهەنگی بۆ سەقامگیری و پێشكەوتن و ئاساییشی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە لەو سەردانەی سەرۆك بارزانی ئێوارەخوانێك لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی لە لایەن شای ئوردن ڕێكخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.