ئه‌م گروپه له ماڵپه‌ری فه‌رمیی خۆیدا رایگه‌یاند ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رۆژی رابردوو واته یه‌كشه‌ممه له كڵێسایه‌كی فلیپین روویدا له ئه‌ستۆی چه‌كدارانی ئه‌وانه.
رۆژی رابردوو دوو بۆمب له كڵێسایه‌كی دوورگه‌ی "جۆلۆ " له باشووری وڵاتی فلیپین روویدا كه تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 كه‌س كوژران و زیاتر له 81 كه‌س برینداربوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كان و شایه‌تحاڵان ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌كاتی نزای ئایینی كریستیانه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ناوچه‌كه روویدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه به ئه‌گه‌ری زۆر یه‌كێك له بۆمبه‌كان له‌ناو ماتۆڕ سكیلێكدا دانرابووه‌وه كه له نزیك كڵێساكه راگیرابوو.
شایه‌نی باسه كه ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی موسڵمان نشینی میندانائۆ روویداوه كه ناوچه‌یه‌كه به كه‌مینه‌یه‌كی كریستیان و هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه پێگه و مۆڵگه‌ی چالاكیی گروپه توندڕه‌وه‌كان و به‌تایبه‌تیی گروپی ئه‌بو سه‌یافه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.