نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا كه له ئێستادا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ره‌های هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌یه‌وه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی لێكراوه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن تورك " داوای یه‌كێتیی ئه‌وڕوپای له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له‌ناو وڵاته‌كه‌ی ره‌تكردوه‌وه.
رۆژی رابردوو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به فه‌رمیی هۆشدارییدا به مادۆرۆ كه ئه‌گه‌ر تا هه‌شت رۆژی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌نه‌چێت ئه‌وان ئه‌و به سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ڤه‌نزوێلا ناناسن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و رێبه‌ری زۆرینه‌ی ناڕازیی ڤه‌نزوێلا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئه‌م وڵاته ناساند و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وی به سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی ناسیی و داوای له مادۆرۆ كرد له ده‌سه‌ڵات بكشێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.