Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:30

ئه‌نگێلا مێرکل: به‌ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی سووریا، ئیسڕائیل ناچاره‌ سه‌روه‌ریی خۆی بپارێزێت

له‌ گفتوگۆكه‌دا به‌ ئاشكرا وتیی: ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئیسڕائیل
کوردستان TV
100%

ئه‌نگیڵا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رۆژی رابردوو به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی هۆڵۆكۆست له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆ ئیسڕائیل وێڕای ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر سووریا وتی ئه‌و له‌ نیگه‌رانییه‌كانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران تێده‌گات و ئه‌وه‌ گرنگ و له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تیی و ئه‌م وڵاته‌ ناچاره‌ سه‌روه‌ریی و ئاسایشی خۆی بپارێزێت.

خاتوو مێركل هه‌روه‌ها له‌ گفتوگۆكه‌دا به‌ ئاشكرا وتیی: ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئیسڕائیل.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئیسڕائیل وێڕای ئاماژه‌ به‌ بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا و ئاراسته‌كردنی جاربه‌جاری موشه‌ك بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان، به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ بۆ ئاسیاشی ته‌لئه‌بیب.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.