دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە نزیكەی 19 ملیار دۆلارمان لە مانگی كانوونی دووەم تەنها بەهۆی كۆچكردنی ناشەرعی ، زیانمان پێكەوتووە .
ترامپ لە تویتێكدا رایگەیاند كە تا ئێستا مانگی شوبات نەهاتووە و تێچووی كۆچكردنی ناشەرعی بۆ ئەمساڵ نزیكەی 19 ملیار دۆلار بووە ، تەنها بۆ یەك رۆژ كە هەینی رابردوو بوو زیاتر لە 603 ملیۆن دۆلارمان زیان پێكەوتووە .
زیاتر لە 25 ملیۆن كۆچبەری ناشەرعیمان هەیە كە لە ئەمریكادا دەژین نەك 11 ملیۆن وەك ئەوەی پێشتر راگەیەندراوە .
رووی قسەكانی لە دەزگای ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا DHS كرد و گوتی ئەمە زۆر سەخافەتە .
جێگەی ئاماژەیە ترامپ هەوڵی دروستكردنی دیوارێك لە سەر سنوور دەدات لە گەڵ مەكسیك بۆ رێگە گرتن لە كۆچكردنی ناشەرعی بۆ ئەمریكا . ترامپ وای دەبینێ كە بەبێ دیواری سنووری نیوان ئەمریكا و مەكسیك ، ئەمریكا ئاسایشی نەتەوەیی نابێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.