Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:35

مل پێچ سووره‌کان له‌ فه‌ڕه‌نسا رێپێوان له‌ دژی هێله‌ک زه‌رده‌کان ده‌که‌ن

مل پێچ سووره‌كان: هه‌موو ئه‌م نائارامیی و ئاڵۆزییانه‌ بۆ كاسبكاران و رۆیشتنی منداڵه‌كانمان بۆ قوتابخانه‌ زیانی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

گروپێكی نوێ له‌ فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ خۆیان به‌ مل پێچ سووره‌كان ده‌ناسێنن و له‌ دژی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌م وڵاته‌ روویداوه‌، ده‌ستیان به‌ یه‌كه‌م خۆپیشاندانی خۆیان كرد.

ئه‌م گروپه‌ خوازیاری كۆتاییهاتنی توندوتیژییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی حكومه‌تن كه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

ئه‌لێكس برۆن وته‌بێژی مل پێچ سووره‌كان وتوویه‌تیی: هاوڵاتییان ئیتر له‌ به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر جاده‌ و ئاڵۆزییه‌كان بێزار بوون و هه‌موو ئه‌م نائارامیی و ئاڵۆزییانه‌ بۆ كاسبكاران و رۆیشتنی منداڵه‌كانمان بۆ قوتابخانه‌ زیانی هه‌یه‌، چونكه‌ دره‌نگ ده‌گه‌نه‌ ناو پۆله‌كانی خوێندن.

ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویانه‌: ئێمه‌ ئه‌و كه‌شه‌ پڕ توندوتیژییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانی گروپی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ وڵاته‌كه‌مان خوڵقاوه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كان و ده‌ربڕینه‌ ناشیرینه‌كانیشان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك وه‌ك ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه‌ ئه‌وان بۆچوونی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ری ده‌بێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.