نزیكه‌ی ئه‌و ٦٠٠ سه‌ربازه‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكا كه به پاساوی پشتیوانی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌وانه كراون، گه‌یشتنه سووریا.
به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی سووریا، دوێنێ نزیكه‌ی ٦٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یشتنه بنكه ئاسمانییه‌كانی خەراب عشق و سڕین له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات.
زاندراوهكه كه سه‌ربازان پۆل پۆل به‌سه‌ر بنكه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن و له ئه‌گه‌ری ده‌ستكردن به چۆڵكردندا خەراب عشق و سڕین وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كی چۆڵكردن به‌كارده‌هێندرێن.
هه‌روه‌ها بنكه‌كانی ته‌ل به‌یده‌ر له باكوور و رمه‌یلان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی قورس به‌كارده‌هێندرێن.
ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له سووریا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراون ١٨ بنكه‌ی سه‌ربازی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌مریكی لێن.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.