له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری بیست‌و دوو یاریگای باخچه‌ی شازاده‌كان یاری نێوان پاریس سان جێرمان و یانه‌ی رینی لهخۆوهگرت، یاریه‌كه به‌قازانجی پی ئێس جی به‌كۆتاهات به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا ئاستیان هاوسه‌نگ بوو تا له‌خوله‌كی حه‌وت ئه‌دیسۆن كاڤانی گۆلی یه‌كه‌می بۆ پی ئێس جی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی رین توانی له‌خوله‌كی بیست‌و چوار له‌رێی یاریزان مبای نیانگ گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆماربكاتهوه، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م پاریس سان جێرمان كۆنتۆڵی یاریگای كرد‌و له‌خوله‌كی شه‌ست ئه‌نخیل دیماریا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه كیلیان مبابی ئه‌ستێره له‌خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش پی ئێس جی كرده خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی، هه‌وڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی پاریس به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ئه‌دیسۆن كاڤانی گۆلی چواره‌می یانه‌كه‌ی و دووه‌می خۆی له‌یاریه‌كه تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلیك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌كۆتاهاتوو كۆی خاڵه‌كانیشی بووه په‌نجاو شه‌ش خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی
ڤیدیۆ .. پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر رین تۆمار کرد
له‌خولی فه‌ره‌نسادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.