Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:38

جۆن بۆڵتن: هه‌رجۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندنێک بۆسه‌ر خوان گوایدۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قورسی به‌دواوه‌ ده‌بێت

بۆڵتن: ئێمه‌ له‌وه‌ش ئاگادارین كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكانی كوبا پشتیوانیی مادۆرۆ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هۆشداریدا به‌ نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری نایاسیی ڤه‌نزوێلا كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رجۆرێك هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندنێك بكه‌وێته‌سه‌ر دیپڵۆماته‌كانی ئه‌مریكا و خوان گوایدۆ ( سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژاده‌ی هاوڵاتییانی ڤه‌نزوێلا) و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌، ئه‌وا ئێمه‌ به‌ په‌رچه‌كردای زۆر قورس وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بۆڵتن له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی كوبا له‌گه‌ڵ نیكۆلاس مادۆرۆ، وتی: ئێمه‌ له‌وه‌ش ئاگادارین كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و  میلیشیاكانی كوبا پشتیوانیی مادۆرۆ ده‌كه‌ن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.