Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:37

ئێران: هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌کات

ئامانجمان سڕینەوەی ئیسرائیلە
کوردستان TV
#11
100%


گەورە بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت هەر جەنگێكی نوێ لەناوچەكەدا بێتە كایەوە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لەناوچونی ئیسرائیل و ڕزگاربوونی سەرجەم خاكی فەڵەستین.

حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە وتارێكیدا لە كۆڕبەندی نیشتیمانی بۆ پیشەسازی بەرگری و ئاسایش پێشكەشی كرد گوتی: هەر جەنگێكی نوێ لە ناوچەكەدا بەهۆی ئیسرائیلەوە دروست ببێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی خاكی فەڵەستین و كۆتایی هاتنی خۆی.

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی گوتیشی ئامانجمان سڕینەوەی ئیسرائیلە لەسەر جوگرافیای جیهان و باوەڕیشمان وایە ئەو جەنگە هەمان ئەو جەنگە دەبێت كە ئێستا بەهۆی مامەڵە دڕەندەكانیەوە بەنیازی هەڵگیرساندنیەتی.

دوپاتیشی كردەوە ئەگەر ئیسرائیل لەسەر ڕەفتارەكانی بەردەوام بێت ئەوا فەڵەستین دەبێتە گۆڕستان بۆی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.