راگه‌یه‌ندرا كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م ھه‌فته‌یه ساردترین كه‌شوھه‌وای ٢٠ ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه و له به‌شێكی ویلایه‌ته‌كان پله‌ی گه‌رمی بۆ ٣٠ پله‌ی ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌م ھه‌فته‌یه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی رۆژئاوای ئه‌مریكا كاریگه‌ری كه‌شوھه‌وای ساردی جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر و ساردترین كه‌شوھه‌وای ٢٠ ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی ئه‌و ناوچانه ده‌بێته‌وه.
دوایینجار له شیكاگۆ له ١٨ی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٩٤ پله‌ی گه‌رما گه‌یشتبووه ٢٠ پله‌ی ژێر سفر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داھاتوو له شیكاگۆ پله‌ی گه‌رما بۆ ١٩ پله‌ی ژێر سفر و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش بۆ ٢٥ پله‌ی ژێر سفر نزمببێته‌وه.
ھاوكات پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داھاتوو له ناوچه‌كانی مینیاپۆلیس پله‌ی گه‌رما بۆ ٢٦ پله‌ی ژێر سفر نزمبێته‌وه و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش بۆ ٣٠ پله‌ی ژێر سفر نزمببێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ له سه‌دا ٧٥ی ناوچه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی داھاتوو بگاته ژێر سفر.
ھاووڵاتییان له‌باره‌ی گه‌شتكردن و ساردی كه‌شوھه‌وا ئاگادار كراونه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.