Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 23:50

کەسێک دەستگیرکرا بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ 29-1-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەربەبەشی پۆلیسی پێنجوێن كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەك .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ڕۆژی 19-6-2018 ، هاوڵاتی (ه ، س ،ح ) لەدایكبووی 1993 ،لەناحیەی گەرمكی سەربە قەزای پێنجوێن بە فیشەك كوژرا  ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و سەرجەم بەڵگەو سكاڵاكان كۆكرانەوە ، سەرنجام ڕۆژی 28-1-2019  دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ تۆمەتبار (ی ، أ ،خ ) لەدایكبووی 1995 دەركرد .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ،دوای بەدواچونی هێزەكانی پۆلیس توانرا ئەمڕۆ 29-1-2018 تۆمەتبار ی ناوبراو دەستگیربكرێت .

 له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی گەرمك بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.