به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا په‌یامی (ده‌ست له ڤه‌نزوێلا هه‌ڵگره) به زمانى ئینگلیزى بۆ دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌نێریت .
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا له كاتى قسه‌كردنى بۆ دبلۆماسییه ڤه‌نزوێلایه‌كان كه به‌م دواییه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گه‌ڕانه‌وه، مادۆرۆ له كاتى قسه‌كردنى په‌یامێكى به ئینگلیزى ئاڕاسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه و ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ ده‌ست له ڤه‌نزوێلا هه‌ڵگره".
مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا گرته ڤیدێوى په‌یامه‌كه‌ى بۆ تره‌مپ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تورى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه.
مادۆرۆ له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ى سپوتنیك ئاماژه‌ى پێداوه و گوتویه‌تی: " تره‌مپ تۆ به‌رپرسیت بۆ هه‌ر توندوتیژیه‌ك كه له‌وانه‌یه ڕووبدات له ڤه‌نزوێلا، ئه‌گه‌ر له ڤه‌نزوێلا خوێن بڕژێت به‌رپرسیاریه‌تی تۆیه و له‌سه‌ر ده‌سته‌كانتدایه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ".
نیكۆلاس مادۆرۆ له ده‌نگدانێكى دیموكراتی دوو جار وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا هه‌ڵبژیردراوه و مادۆرۆ خۆان گوایدۆ كه خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و بوونى نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا به نایاسایى له قه‌ڵه‌م دا و به بووكه‌ڵه‌ى ئه‌مریكای ناوبرد و واشنتۆنى تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ى هه‌وڵى رێككردنى كوده‌تایه‌ك له ڤه‌نزوێلا ده‌ده‌ن و نیازیان ئاشكرا كرد تا په‌یوه‌ندى دبلۆماسى ببڕن.
جێى ئاماژه‌یه له 15ی كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤونزوێلا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو وهه‌روه‌ها به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌و وڵاته له قه‌یرانى داراییدایه و ئۆپۆزیسیۆنیش دۆخى خراپى دارایى ده‌خاته ئه‌ستۆى مادۆرۆ، هاووڵاتیان له كاراكاسى پایته‌خت و زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه و دواى یه‌ك رۆژ له خۆپیشاندانى هاووڵاتییان خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا بۆ لادانى مادۆرۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و له 23ى كانوونى دووه‌م ئه‌مریكا و و ڵاتانى دیكه به خێرایى گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه و پشتگیریان كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیرلاوان عه‌زیز .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.